کوردستانی
مەزڵوم کۆبانێ: کوشتنی ژینا ئەمینی داڕمانی ئەخلاقییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات- ھەسەدە پەیامێکی سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیی ئێرانەوە، داڕمانی ئەخلاقییە و جێگەی شەرمەزارییە.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ژینا ئەمینی کردووە و رایگەیاندووە، کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقیی ئێرانەوە، داڕمانی ئەخلاقییە و جێگەی شەرمەزارییە.
ئاماژە بەوەشدەکات، بەشداری ئەو دەنگە ناڕەزاییانە دەکەن کە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی بەرز دەکرێتەوە و سڵاو لە تێکۆشەران و خەڵکی ناڕازی دەکەن.

فەرماندەکەی هەسەدە راشیگەیاند، پێویستە کێشەی کورد و کێشەی ژنان لە ئێران بە شێوازێکی گونجاو چارەسەربکرێت.
ر. ئ
ر. ئ