کوردستانی
فراکسیۆنی یەکێتی: سوورین لەسەر رێگریکردن لە تووندوتیژی دژی ژنان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە راگەیەێندراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت "سوورن لەسەر رێگریکردن لە تووندوتیژی دژی ژنان و لەهەمانکاتدا، ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتێک، یان یاسایەکدا نابین کە دژ بە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت".
لە راگەیەێندراوێکدا فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت "سوورن لەسەر رێگریکردن لە تووندوتیژی دژی ژنان و لەهەمانکاتدا، ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتێک، یان یاسایەکدا نابین کە دژ بە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت".
ئەمڕۆ شەممە 24ی ئەیلولی 2022 لە راگەیەندراوێکدا کە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سێ خاڵ وەکو هەڵوێستی فراکسیۆنەکە خراوەتەڕوو کە بریتین لەم خاڵانە:
1- هەمیشە روون و راستگۆ بووینە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان؛ جەخت دەکەینەوە کە سوورین لەسەر رێگریکردن لە تووندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی بە هەموو شێوەیەک و دژی ژن کوشتنین، لەگەڵ ئەوەشدا بڕوای تەواومان بە پاراستنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی خێزانی هەیە و لە پرەنسیپە بنەڕەتیەکانمانە و خەباتیشی لەپێناودا دەکەین، هەروەک چۆن خەباتدەکەین لەپێناو پاراستنی شیرازەی خێزان و تەواوی کۆمەڵگەی کوردی و بەرگرتن لەهەر هەوڵێک بۆ لێکترازانی ئەندامانی خێزانەکان لەیەکتر.
2- بەلای ئێمەوە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە؛ تووندوتیژی دژی ژنان تاوانن و دژی دابونەریت و کولتووری کوردەواری رەسەنن و لەو پێناوەشدا دەبێت یاساکانمان لە خزمەتی ئەم ئاراستەیەدا ببن.
3- مێژووی کوردستان پڕە لە نموونەی ئاکاری جوانی یەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا، ئەوەش ئەو کوردستانەیە کە یەکێتی لەپێناویدا خەبات دەکات؛ کوردستانێک کە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی تێدابێت، بۆیە فراکسیۆنەکەمان هەمیشە لەم پێناوەدا کاردەکات، سەرباری ئەوەی دووپاتیدەکەینەوە ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتێک، یان یاسایەکدا نابین کە دژ بە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بێت و رێزی ئایینەکانی دیکە و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤیش دەگرین، بۆیە، ئەگەر گومانێک هەبێت لەھەر هەنگاوێک، یان پرۆژەیاسایەک کە دژی ئەو پرەنسیپانەی سەرەوە بێت، بەدڵنیاییەوە فراکسیۆنی یەکێتی دژی دەوەستێت و جەخت دەکات لەسەر پشتیوانیکردن لەسەر گوتە و هەڵوێستی فەرمیی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان لەسەر پابەندبوونی دامەزراوەکە بە بەها و بنەما سەرەکییەکانی شەریعەتی ئیسلامی؛ بۆیە داواکارین لەبەر رۆشنایی ئەو پابەندبوونە، مامەڵە لەگەڵ هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بە پرۆژەیاساکە بکرێت کە لە بنەڕەتدا خاڵی هاوبەش و هاوڕایی تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بووە.
ئەوە لە کاتێکدا رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی چڕ لەبارەی پرۆژەی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت کرا، دواتر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ر. ئ
ئەوە لە کاتێکدا رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی چڕ لەبارەی پرۆژەی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی خێزان و ئافرەت کرا، دواتر کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ر. ئ
بیروڕا


