کوردستانی

دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ لەم کاتەدا دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ لەم کاتەدا دەبێت
مەودا میدیا-

دەبوو سبەینێ یەکشەممە 25ی مانگ خشتەی مووچەی مانگی ئەیلول بڵاوبکرایەتەوە، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مانگی هەشت، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول(نۆ) دەکەوێتە سەرەتای مانگی 10ەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەتای مانگی 10 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەکرێت".
 
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی، لەئیستادا نزیکە "500" ملیۆن دۆلار داهاتی نەوت ئامادەیە و بەراورد بە مانگەکانی سەرەتای ساڵ ئەم مانگە داهاتی نەوت زیاترە.
 
بەرپرسان هۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ کەمی داهاتی سلێمانی دەگەڕێننەوە و دەڵێن "داهاتی سلێمانی لەگەڵ پارەی نەوت لە پشکی پارێزگاکە ناتوانێت خەرجی مووچە بەتەواوی دابینبکات".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە