کوردستانی
"من دوو جار واژۆی پێشنیازە یاسای تووندوتیژی خێزانیم نەکردووە".
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە روونکردنەوەیەکدا ئەو ئەندامەی پارتی دیموکراتی کوردستان رەتیکردەوە کە ئەو دوو جار واژۆی له‌سه‌ر هه‌موارى یاسایی تووندوتیژى كردبێت و دەشڵێت "ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ساختەیە".

سه‌فین ئاغا عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "به‌داخه‌وه ئه‌و لیسته‌ى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه دروست نییه، من ته‌نیا یه‌ك جار واژووم كردووه وەک هەر پەرلەمانتارێکی دیکە و ئه‌وه‌ى كه دوو جار له لیسته‌كه‌دا ناوم هاتووه به فۆتۆشۆپ دروستكراوه و ساختەیە".
ئەوە لە کاتێکدایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لیستى ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بڵاوكرایه‌وه كه واژوویان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه پێشنیازه یاسای (تووندوتیژى خێزانى و ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستانى عیراق) بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه و گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له لیسته‌كه‌دا ناوى سه‌فین ئاغا عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستانى دوو جار نووسراوه كه هه‌ردووجاره‌كه واژووى كردووه.

ر. ئ
بیروڕا