تەندروستی

ئایا دووبارە بەکار‌هێنانەوەی عەدەسەی چاو زیانی هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا دووبارە بەکار‌هێنانەوەی عەدەسەی چاو زیانی هەیە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە بەکارهێنانەوەی دووبارە عەدەسەی جوانکاری بۆ چاوەکان زیانی هەیە و تووشی هەوکردنی دەکات، بۆیە دەبێت یەکجار عەدەسە بەکاربهێنرێت.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی پزیشکی بەریتانی، توێژینەوەیەکی توێژەرانی پەیمانگای توێژینەوەی UCL و مۆرفیڵدز چەندین هۆکاری دەستنیشانکردووە کە مەترسی تووشبوون بە هەوکردنی چاوەکان زیاددەکات، یەکێک لەوانە دووبارە بەکارهێنانەوەی عەدەسەیە بۆ چاوەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەکارهێنانی عەدەسەی چاو مەترسیدار نییە، بەڵام نابێت دووجار بەکاربهێنرێت، چونکە دەبێتە هۆی هەوکردەنی شەبەکەی چاوەکان، پزیشکان رێنمایی ئەو کەسانە دەکەن کە عەدەسە بەکاردەهێنن و دەڵێن خۆیان بپارێزن لە بەکارهێنانەوەی عەدەسە بۆ چاوەکانیان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان