راپۆرت

ئیلۆن ماسک گڕی بەردایە تویتەر و داوای پارە لە بەشداربووانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیلۆن ماسک گڕی بەردایە تویتەر و داوای پارە لە بەشداربووانی دەکات
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

باڵندەکە ئازاد کرا، ئەمە وتەی "ئیلۆن ماسک"ە کە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە و توانی تویتەر بە نرخی 44 ملیار دۆلار بکڕێت. ئیلۆن ماسک یەکێکە لە داهێنەرترین کەسانی سەر زەوی و خەڵک چاوەڕوانە بزانێت ماسک بە تەمایە داهێنانی چی لە تویتەردا بکات. شارەزایەکی بواری تەکنەلۆژیا لە زاری ماسکەوە دەڵێت "ماسک وتویەتی، پێویستە تویتەر بڕوخێنین و سەرلەنوێ دروستی بکەینەوە".

ئیلۆن ماسک بەتەمایە ئەپڵیکەیشنێک بۆ هەموو شتەکان دروستبکات و بەشی ڤیدیۆ و سیستمی پارەدانیش بۆ تویتەر زیادبکات. ماسک تەمەنی 51 ساڵە و سامانەکەی دەگاتە 22102 ملیار دۆلار، یەکەمین هەنگاوی لەدوای کڕینی تویتەر ئەوەبوو دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکەی لەسەرکار لابرد.

ئەو بەتەمایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و بەناوبانگترین بەکارهێنەری سڕکراوی تویتەر، بۆ تۆڕەکە بگەڕێنێتەوە. سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئەمەریكا بڵاویانكردەوە، ئیلۆن ماسك كە بەر لە چەند رۆژێك گرێبەستی كڕینی كۆمپانیای تویتەری تەواوكرد بڕیاریدا ئەنجومەنی كارگێڕیی كۆمپانیاكە هەڵبوەشێنێتەوە.

ئیلۆن ماسك رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بووە خاوەنی كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر و ژمارەیەك گەورە بەرپرسی جێبەجێكاری لە كار دەركرد و بە چەواشەكاری سەبارەت بە ژمارەیەك ئەكاونت تۆمەتباریكردن.

هەروەها بڵاویشكراوەتەوە كە سەرۆكی جێبەجێكاری تویتەر "پاراگ ئاگراوال" و بەڕێوەبەری دارایی نێد سیگال و سەرۆكی كاروباری یاسایی و سیاسەتەكان لەنێو گەورە بەرپرسە دوورخراوەكاندان. ئەمە دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانە دەربارەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر.

تویتەر یەکێک لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکانە و لە ساڵی 2006 لەلایەن "جاک دۆرسی" دامەزرا، ئەم ماڵپەڕە سادەیە خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و کورتەنامە یان بڵاوکراوەی کورت دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران.

توانای 140 پیتی هەیە بۆ نووسین لە یەك پەیامدا، لەهەموو جیهاندا کراوەیە و هیچ وڵاتێك بەربەستی بۆ بەکارهێنانی دروستنەکردووە، تویتەر خزمەتگوزاریی چاتی نییە.

تویتە ئاڵتونییەکانی تـویـتـەر لە ساڵی 2012 دا تویتی "باراك ئۆباما" بوو بەبۆنەی دووبارە دەرچوونی وەك سەرۆك کۆمار بە یەکەم تویتی 2012 هەڵبژێردا.

 دوای فراوان بوونی تـویـتـەر ئێستا زۆربەی ماڵپەڕەکان چەند پێداویستییەکی تـویـتـەریان دابینکردووە، تویتەر وەرگێڕاوە بۆ 33 زمان و زمانی کوردیش لە ناویاندا هەندێك لە وەرگێڕانی تەواوکردووە. بە پێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئەلێکسا، ماڵپەڕی تویتەر لە دوای ماڵپەڕی فەیسبووک لە پلەی دووەمدایە. ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە رۆژانە زیاد لە 150 ملیۆن بە کارهێنەری چالاکی هەیە ، رۆژانە106 ملیار گەڕان بۆ تـویـتـەر و خزمەتگوزارییەکانی دەکرێت. رۆژانە بە رێژەی 340 ملیۆن تویت لێوەی بڵاودەکرێتەوە، زیاد لە 500 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لە هەر چرکەیەکدا 11 هەژماری نوێی تـویـتـەر دەکرێتەوە کە لە رۆژێکدا دەگاتە یەک ملیۆن هەژمار، زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەری تـویـتـەر لە وڵاتی ئەمەریکا و دواتر بەرازیل و ژاپۆن و بەریتانیا.

بەرزترین هەژمارەکانی ناو تـویـتـەر لەیدی گاگا کە زیاتر لە "32" ملیۆن هاوبەشی هەیە، دوای ئەو باراک ئۆباما زیاتر لە "24" ملیۆن هاوبەشی هەیە و شاکیرا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێزبەندییەکانی دواتردان.

نووسینگەی سەرەکی دەکەوێتە "سانفرانسیسکۆ" لە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا" و هەژمارکردن لە جۆری خۆڕاییە، بەڵام خاوەنە تازەکەی بەنیازە بیکاتە پارە. دەتوانرێت پەخشی راستەوخۆ دروستبکرێت بەھۆی ماڵپەڕی (تویت کام) کە بەھێزکراوە لە لایەن ماڵپەڕی (لایڤ ستریم).

لەلایەکی دیکەوە زۆرینەی سیاسمەتمەدارەکان ھەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر دەکەنەوە، بەمەبەستی ئەوەی خۆیان گوێ لە خەڵک بگرن و وەک کارتێکی گرنگ دایبنێن بۆ ھەڵبژاردنی داهاتوویان یان وەک لە شۆڕشی بەھاری عەرەبی تویتەر یەکێک بوو لە سەرچاوەکانی بڵاوکردنەوەی وێنە و ھەواڵەکانی شۆڕشی عەرەبی.

لە کۆتاییدا کاریگەری تویتەر گەیشتووەتە ئاستێک کە بە پێی ئامارەکان، 24% بەرابەری فەیسبووک کلیکی لەسەر دەکرێت و ئەوەش بووەتە هۆی ریکلامی زیاتر بۆ تویتەر. 

لە 2016 تویتەر 70 ملیۆن پشکی و هەر پشکێکی بە نرخی 26 دۆلاری ئەمەریکی لە لایەن "گۆڵدمن ساکس" دیاریکرا و لە بازاڕیشدا بە 44090 دۆلار بۆ هەر پشکێک مەزندەکرا، لەو کاتەدا بەهای کۆمپانیاکە گەیشتە 31 ملیار دۆلار.  

لە 25ی تشرینی یەکەمی 2022 دەستەی بەڕێوەبەری تویتەر پێشنیازی 44 میلیاری "ئەیلان ماسک" بەڕێوەبەری گشیی کۆمپانیای تەسەلایان قبووڵکرد و بەکڕینی تویتەر لەلایەن "ئەلان ماسکەوە" هەر زۆر بەخێرایی لەسەدا ٥ نرخی پشکەکانی تویتەر بەرزبووەوە و بەڕێوەبەرە نوێکەش بەڵێنی بە بەکارهێنەراندا کە ئازادیی رادەربڕن لە تویتەردا دەستەبەربکات بۆ بەکارهێنەرانی.

کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر راپۆرتی دارایی ساڵی 2020ی بڵاوکردەوە کە بە گوێرەی ئامارەکان بەراورد بە ساڵی٢٠١٩ پوختەی داهاتەکەی ملیارێک و 136 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە. توویتەر راشیگەیاند زیانەکانی لە ساڵی 2020دا نزیکەی  1044 ملیار دۆلار بووە، واتە پوختەی داهاتی بە رێژەی 31% کەمی کردووە و بەهای هەر پشکێکیش 1044 دۆلار بووە.  

بەگوێرەی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە کۆی خەرجییەکانی کۆمپانیاکە لە ساڵی 2020دا  3064 ملیار دۆلار بووە و خەرجییەکانیش ١٩٪ زیادیان کردووە. هاوکات کۆی داهاتی کۆمپانیاکە ٣.٧٢ملیار دۆلار بووە.

 کۆمپانیای توویتەر پێشبینی دەکات کۆی داهاتەکانی لە چارەکی یەکەمی 2021 لەنێوان 940 ملیۆن بۆ 1004ملیار دۆلاردا بێت، بۆیە دەڵێت "لە کاتێکدا دەچینە نێو ساڵی2021دا  ئامانجەکانمان هاوشێوەی ساڵانی رابردوون و سەرکەوتنەکەمان بەوە دەپێورێت کە تا چەند گەشە دەکەین".

ئەگەر بێین بەراوردێکی داهاتی ساڵانەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە گەڵ داهاتی ساڵانەی وڵاتێکی وەک ئەفریقا بکەن ئەوا جیاوازییەکی زۆر دەبینرێت و سەرەڕای ئەوەی ئابووری ئەفریقا بریتییە لە کار لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و جووتیاری و کاری مرۆیی لەو وڵاتە، بەڵام داهاتیان بەشی بژێویی خەڵکی وڵاتەکە ناکات، یبەپێی ئامارەکان هەتاکو ساڵی 2019 نزیکەی 1,3 ملیار دانیشتوو لەو 54 وڵاتە ئەفریقاییە ژیاون کە بە هەژارترین وڵات لە جیهاندا ناسێنراوە.

ئەگەر نمونەی ئەفریقای باشوور بهێنینەوە، خاوەن سیستمێکی ئابووریی تێکەڵە، داهاتی ساڵانەیە نزیکەی 35104 ملیارد دۆلارە و لە دوو ساڵدا دەکاتە نزیکەی 70208 دۆلار، داهاتی دوو ساڵی تاکیش 12 هەزار دۆلارە. لەکاتێکدا داهاتی ساڵێکی تویتەر کە خاوەندارێتییەکەی بۆ یەک کەس دەگەڕێتەوە 46/3 بیلیۆن دۆلاری ئەمەریکییە بۆ دوو ساڵ.

داهاتی ساڵانەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە ساڵی 2019 بۆ 2021 نزیکەی 46/3 بیلیۆن دۆلاری ئەمەریکی بووە، تویتەر لە رێگەی ریکلام و بە بازاڕکردنەوە لە بوارە جیاوازەکان داهاتی خۆی بەدەستدەخات و پێشنیازی خوێندنەوە و کڕین و سەیرکردنی بابەتەکان دەکات بە بەکارهێنەرانی.

لەلایەکی دیکەوە تویتەر رووبەڕووی زیانی مادیش دەبێتەوە بۆ نموونە لە ساڵی 2012 سەرەڕای زیادبوونی بەکارهێنەرانی 44/7 ملیار دۆلاری ئەمەریکی زیانی پێگەیشتووە. کە هۆکارەکەشی بۆ کەمیی ریکلام لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان