راپۆرت

ئەگەر پێشنیازی پزیشکە دەروونییەکە قبووڵبکرایە، ئەوا تۆپی پێی جیهان لە ئەستێرەیەکی کەم دەبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەر پێشنیازی پزیشکە دەروونییەکە قبووڵبکرایە، ئەوا تۆپی پێی جیهان لە ئەستێرەیەکی کەم دەبوو
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

ئەگەر جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی یاریی تۆپی پێی بەرازیل، پێشنیازی دەرووناسێک بە ناویی " ژائۆ کاروالایس" ی قبووڵ بکردایە، ئەو ناویی یەکێک لە باشترینەکانی یاریی تۆپی پێی لە مێژووی ئەم یارییە تۆمارنەدەکرا.

"پێلە" ئەو کەسەیە کە بێبەشکرا لە یارییەکانی تۆپی پێی جیهانی لەساڵی 1958، ئەو کەسەی کە دەیوسیت رێگر بێت لە رۆشتنی ئەم یاریزانە پزیشکێکی دەروونی تیپەکەیان بوو.

لە هاوینی ساڵی 1958 گەنجێکی 17 ساڵان سەرنجی جیهانی بۆلای خۆی راکێشا، 6 گۆڵ لە 4 یاریی تۆپی پێی جیهانی، 2 گۆڵ لە یاریی کۆتایی کە بووە هۆی بەدەستهێنانی کاسی مۆندیال بۆ بەڕازیل و بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی جیهان.

 "پێلە" بەڵێنی بە باوکی دابوو سەرکەوتن بەدەستبێنێت و دڵخۆشی بکات، دواجار بەڵێنەکەی بردە سەر.

ئەو یارییزانە بەڕازیلییە لە ژیاننامەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە، دەرووناسی تیپەکەیان تاقیکردنەوەی بۆ هەموو یاریزانەکان ئەنجامدەدا بۆ ئەوەی بزانێت کە شیاون بۆ هەلبژاردنیان بۆ یارییەکان یان نە، هەر بۆیە بڕیاریدا من هەڵنەبژێرێت بۆ یارییەکانی مۆندیال، چونکە منداڵ بووم و هەستی شەڕنگێزیم تێدا نەبوو، بەڵام راهێنەرەکەم " ڤیسنتە ڤیۆلا" راهێنەری تیپەکە بەڵێنەکەی خۆی بردەسەر و بە پزیشکەکەی وت، لەوانەیە قسەکەی بەڕێزت تەواو بێت، بەڵام دڵنیام کە هیچ لە یاریی تۆپی پێی نازانیت، ئەگەر ئەژنۆکانی پێلە باش بێت و هیچ برینێکی نەبێت ئەو دەتوانێت یاری بکات و کێشەی نییە.

لەو کاتەدا هەندێک لە یاریزانەکان تێڕوانینان بۆ قسەکانی پزیشکەکە باش بوو، بەگشتی لەدوای یارییەکان هەمومان لەوە تێگەشتین قسەکان و پێشنیازەکانی پزیشکە دەروونیەکە کایگەری باشی لەسەرمان بووە و لەکاتی یارییەکاندا تیپەکە بە پێکەنین و متمانەیەکی زیاترەوە دەچوونە مەیدان بۆ یاریکردن.

هاندان و گرنگی پێدانی کارلۆس لەدوای پاڵەوانێتی بەڕازیل لەمۆندیال، وایکرد کە تێڕوانینی راهێنەری تیپەکەش سەبارەت بەو بابەتە بگۆڕێت و هەست بەوە بکات پزیشکی دەروونی بۆ یاریزانەکان پێویستە.

دواجار لە تەمەنی 58 ساڵی لە ساڵی 1976 یەکەمین پزیشکی دەروونی تایبەت بە یاریزانانی تۆپی پێی کۆچیدوایکرد.

لەلایەکی دیکەوە "کۆلمەن گریڤیس"ی ئەمریکی یەکێک لەو دەروونناسانە بووە کە بوارەکەی تایبەت کردووە بە یاریزانانی تۆپی پێی ئەمەریکا، نابراو لە ساڵی 1966 کۆچی دوایی کردووە ئەگەر بەراوردی بکەین بە "کاروالیس"، دەتوانین بلێن "کاروالیس" دامەزرێنەری دەروونناسی لەبواری یاریی تۆپی بووە لەجیهاندا.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن