راپۆرت
عیراقییەکان نیگەرانن لە جێگیرنەبوونی نرخی دراوی وڵاتەکەیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
حکومەت گۆڕانکاری لە بەهای پاشخانی ئابووری رەتدەکاتەوە، بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، لە بەرنامەیدا نییە گۆڕانکاری لەبەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بکات، نزیکەی سێ هەفتەیە بەهۆی بەرزی و نزمی بەهای دیناری بەرانبەر دۆلار عیراق شاهیدی داڕمانی ئابوورییە لە بازاڕەکانی ناوخۆی.
حکومەت گۆڕانکاری لە بەهای پاشخانی ئابووری رەتدەکاتەوە، بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، لە بەرنامەیدا نییە گۆڕانکاری لەبەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بکات، نزیکەی سێ هەفتەیە بەهۆی بەرزی و نزمی بەهای دیناری بەرانبەر دۆلار عیراق شاهیدی داڕمانی ئابوورییە لە بازاڕەکانی ناوخۆی.
لە کۆتایی ساڵی 2020 بەهیوای بەدەستهێنانی سوودی زیاتر لەلایەن بازرگانانەوە لە ئەگەری گۆڕینی نرخی دراو لە بازاڕدا دۆلارێکی زۆر فرۆشرا، هەربۆیە دۆلار لە بازاڕدا کەمبووەوە.
بانکی مەرکەزی عیراق بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەمکردنەوەی داهاتی نەوت لە ئەنجامدا بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا و داخستنی بازاڕە جیهانییەکان وایکرد بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریکی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
زۆربەی لایەنە سیاسییەکان، لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو داوایانکرد کە نرخی دینار وەک پێشووتری لێ بێتەوە بە تایبەتی ئەولایەنە سیاسییەی کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای بۆ ئەو پۆستە کاندید کردبوو.
ئەو پەیوەندییانە بەشێک بوون لە درستبوونی بەرزی و نزمی بەهای دینار، چونکە عیراقییەکان لەو بڕوایەدا بوون کە هاتنەسەر کاری سودانی دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە بەهای دراوی وڵاتەکەیان.
بازرگانانی موسڵ کە دەزانن ئەو گۆڕانکارییانە لە بەهای دراوی وڵاتەکەیان دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووری لە بەشە جیاوازەکان و بووەتە هۆی ئەوەی خەڵک بترسن لە کڕین و فرۆشتنی کاڵا و شتومەک لەناو بازاڕدا.
بەشێک لەو بازرگانانە بە ماڵپەڕی ئەلجەزیرە راگەیاندووە، هەموو جومگەکانی ژیان پەیوەستە بەو بابەتەوە و تائێستاش بەردەوامی هەیە.
ئەو حاڵەتە تەنها تایبەت نییە بە موسڵ و لە شاری هەولێریش هەمان گرفت هەیە و فرۆشیارانیش لەو شارە بەدەست ئەو بابەتەوە دەناڵێنن، چونکە کاریگەری لەسەر داهاتی ئەوان دروستکردووە، سەربەست عوسمان، فرۆشیاری ئۆتۆمبێلە لە هەولێر و دەڵێت "زیاتر لە سێ هەفتەیە ئەوان بازاڕیان نییە و کڕین و فرۆشتن زۆر کەمە و ئەو حاڵەتەش بۆ سێکتەرەکانی دیکەش لە ناو بازاڕ وایە، بە تایبەت بۆ کڕین و فرۆشتنی موڵک بەهۆی جێگیرنەبوونی بەهای دۆلار".
جێگیرنەبوونی بەهای دۆلار هاوکاتە لەگەڵ هاتنە سەرکاری سەرۆک وەزیرانی نوێ "سودانی"، ئەگەرچی لە یەکەم وتاریدا وەک سەرۆک وەزیران رایگەیاند "گۆڕانکاری لە بەهای دراو و بەهای دۆلار پەیوەندی بە بڕیاری بانکی ناوەندی عیراقەوە هەیە و ئێمەش پابەندی بڕیارەکانی بانکی ناوەندین و خۆی بێبەریکرد لەو بابەتە.
سەرەڕای ئەوەی سودانی ئاماژەی بەوەکرد "گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لە ئەستۆی بانکی مەرکەزییە، لای خۆیەوە نووری مالکی لە تویتێکدا داوا دەکات بەهای دۆلار لەبری 1450 دینار ببێتە 1375 دینار".
لای خۆشیەوە بانکی مەرکەزی عیراق وەڵامی قسەکانی مالکی دایەوە و رایگەیاند، هیچ پلانێک نییە بۆ گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی راشیگەیاند لە ئەگەری هەر گۆڕانکارییەک لە قازانجی بەهای دیناری عیراقی ئەوا کاریگەری خراپ لەسەر ئابووری عێراق دروست دەبێت کە بە ئاسانی بۆمان قەرەبوو ناکرێتەوە.
سەفوان قەسی، ئابووریناس دەڵێت "پێدەچێت حکوومەتەکەی سوودانی ناچار بە پێدانی پارە بە خەڵکی کەمدەرامەت بێت و بۆ ئەو کارەش پێویستی بە بڕی 6 ملیارد دۆلارە".
ئەو ئابووریناسە باسی لەوەشکردووە "گۆڕانکاری لەنرخی دۆلار بەرامبەر دینار بۆ ئەو کەسانەی بە دیناری عیراقی مامەڵە دەکەن باش نیە و زەرەرمەند دەبن بەتایبەت بۆ خودی بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی و بازرگانە گەورەکانی عیراق".
سەفوان قەسی روونیکردەوە "پێویستە حکومەت پێش هەر هەڵئاوسان و گۆڕانکارنیەک لە بازاڕدا، ئابووری عیراق فرەرەهەند بکات و تێچووەکان بۆ لە %20 کەمبکاتەوە، ئەوسا جارێکی دیکە پێداچوونەوەیەک بە بەهای دراو و دینار بکات".
ئەو دەنگۆیانەی لەناو بازاڕەکانی عیراقدا هەیە بازاڕی رووبەڕووی شڵەژان کردۆتەوە و بەشێکی زۆری بازرگانەکان ترسیان لە هەنگاونان بۆ مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ناوخۆ و دەرەوەش هەیە، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری عیراق داناوە.
باسم جەمیل ئانتۆن، ئابووریناس دڵنیایی لەوە دەدات کە ئەو دەنگۆیانە بە تایبەت لەدوای جێگیرکردنی نرخی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزییەوە بەمەبەستی جێگیربوونی بازاڕەکانی عێراق بەشێکی کۆتایی هاتووە.
باسم جەمیل ئەنتۆن وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووریناسانی عیراق بڕوای وایە هەرجۆرە گۆڕانکارییەک لەبەهای پاشخانی ئابووری دەتوانێت هەڵئاوسان لەناو بازاڕدا دروستبکات. بۆچوونیشی جێگیرنەبونی ئابووری ئێستا لەبەر ئەوەیە زۆربەی بازرگانەکانی عیراق لە مامەڵەکانی خۆیان دۆلار بەکار دێنن.
هۆکارێکی دیکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەڵاڵەکانی بازاڕی دراو لەدوای کاریگەربوونی خەڵک بەو دەنگۆیانەی بڵاودەبێتەوە زۆر بە خیڕایی دۆلارەکانی خۆیان دەفرۆشن بە مەبەستی سوود و قازانجی زیاتر.
هۆکارێکی دیکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دەڵاڵەکانی بازاڕی دراو لەدوای کاریگەربوونی خەڵک بەو دەنگۆیانەی بڵاودەبێتەوە زۆر بە خیڕایی دۆلارەکانی خۆیان دەفرۆشن بە مەبەستی سوود و قازانجی زیاتر.
لای خۆشیەوە لێکۆڵەرێکی ئابووری هۆشداری دەدات لە هەمبەر ئەو بڕیارانەی کە بۆ کەمکردنەوەی بەهای پاشخانی ئابووری دەدرێت کە دەبێتە هۆی ئەوەی عیراق کەمتر لە 52 ترلیۆن دینار واتا 36 ملیار دۆلار زیان ببینێت.
دەشڵێت، حکومەت ئەو دەسەڵاتەی هەیە کۆنترۆلێ باردۆخەکە بکات و کاریگەری سەر بازاڕ و کەمکردنەوەی هەژاری کەمبکاتەوە.
وەزارەتی دارایی عیراق لەکاتی ئامادەکردنی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 لەزاری ماڵپەڕی عیراق INA رایگەیاند "گۆڕانکاری لە بەهای دۆلاردا لە ئەجێندای کاری حکومەتدایە، ئەنجومەنی وەزیران و حکومەت دەتوانن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن، بەڵام هێشتا بودجەی ساڵی 2023 رانەگەیەندراوە".
س.ر
وەزارەتی دارایی عیراق لەکاتی ئامادەکردنی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 لەزاری ماڵپەڕی عیراق INA رایگەیاند "گۆڕانکاری لە بەهای دۆلاردا لە ئەجێندای کاری حکومەتدایە، ئەنجومەنی وەزیران و حکومەت دەتوانن بڕیار لەسەر ئەوە بدەن، بەڵام هێشتا بودجەی ساڵی 2023 رانەگەیەندراوە".
س.ر