راپۆرت
مووچەکانیان وەردەگرن... "کشانەوە و بایکۆتکردنی پەرلەمان جۆرێکە لە فێڵکردن"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وادەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان ماوەی خولەکە درێژکرایەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان کشانەوە و بەشێکی دیکەیان داوای دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشکردووە، ئەندامێکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو دەست لەکارکێشانەوەی هەر ئەندام پەرلەمانێک کە داوای پێشکەشکردووە قبووڵنەکرێت مووچەکەی نابڕێت، شارەزایەکی بواری هەڵبژاردنیش دەڵێت "کشانەوە و بایکۆتکردنی پەرلەمان جۆرێکە لە فێڵکردن".
"مووچەی پەرلەمانتارێک نابڕێت کە داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکردووە"
هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لەسەر دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار دەدات".
لە بارەی هەژمارکردنی مووچەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی دەست لەکاردەکێشتەوە ئاماژەی بەوەشکرد "هەتاوەکو دەست لەکارکێشانەوەی هەر ئەندام پەرلەمانێک کە داوای پێشکەشکردووە قبووڵنەکرێت مووچەکەی نابڕێت و بۆی هەژماردەکرێت".
"کشانەوە و بایکۆتکردنی پەرلەمان جۆرێکە لە فێڵکردن"
دڵشاد نامیق، شارەزای بواری هەڵبژاردن لەبارەی پرسی بایکۆیت و دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران بۆ مەودا میدیا وتی "دەست لەکارکێشانەوە واتە ئەو پەرلەمانتارە داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردووە بە قبووڵکردنی لە سەرجەم شایستە داراییەکان بێبەشدەکرێت نمونەش وەک ئەندام پەرلەمانەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بەڵام ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بایکۆت دەکەن هەر ئەندام پەرلەمانن تەنها بایکۆتی بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان ناکەن وەک ئەو 12 پەرلەمانتاریی کە بڕیاری بایکۆتیان داوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەندام پەرلەمانە دەست لەکارکێشاوەکان دەتوانرێت کورسییەکانیان پڕبکرێتەوە لەلایەن ئەندامانی حزبەکانی دیکەوە، هەروەها بایکۆت لەڕووی نەریتی پەرلەمانییەوە دروستە و هەڵوێستکردنە، بەڵام لەڕووی ویژدانی و پابەندبوون بە دەنگدەری خۆیان و جۆرێکە لە فێڵکردن، بۆیە گرنگە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەن یان بکشێنەوە یان پابەندبن بە ئەرک و کاری خۆیانەوە".
ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژردان روونیکردەوە "ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کشاونەتەوە و بایکۆتیان کردووە دەتوانن بە ویستی خۆیان مووچەکانیان وەرنەگرن".
"دەستم لە مافەکانم هەڵگرتووە"
لای خۆشییەوە عومەر گوڵپی، یەکێکە لە ئەندامە کشاوەکانی کۆمەڵی دادگەریی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاری کشانەوەمان داوە لە پەرلەمانی کوردستان، من وەک خۆم لەگەڵ کشانەوەم دەست لە سەرجەم مافەکانی خۆم هەڵگرتووە".
عەباس فەتاح، ئەندام پەرلەمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە پایمێکیدا لەبارەی کشانەوەی پەرلەمانتاران ئاماژەی بەوەداوە "بە کشانەوە ناچنە پێشەوە دەبوو دەست لە کاربکشێننەوە".
مەودا میدیا پەیوەندیی بە چەند ئەندامێکی دیکەی کشاوەی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەڵام پەیوەندییەکانیان بەردەست نەبوو بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لێیان.
رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2022 وادەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات، بەڵام پێشتر بە زۆرینەی دەنگ ئەم خولەی پەرلەمان درێژکرایەوە، ئەمەش ناڕەزایەتی هەندێک لایەنی لێکەوتەوە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان داوای دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی و بزووتنەوەی گۆڕان و چەند ئەندامێکی دیکەی سەربەخۆ بڕیاری کشانەوە و بایکۆتکردنی پەرلەمانی کوردستانیان دا.
س.ر