تەندروستی

پیاوان چۆن رزگاریان دەبێت لە نەخۆشی پرۆستات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پیاوان چۆن رزگاریان دەبێت لە نەخۆشی پرۆستات؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

کێشەکانی پرۆستات لە پیاواندا لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان زیاتر دەبێت، لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی جوڵەی جەستەیان هەیە و وەرزش دەکەن کەمتر تووشی شێرپەنجەی پرۆستات دەبنەوە.

ئەو وەرزشانە کە پێویستە پیاوان ئەنجامی بریتین لە:

1- بەپێ رۆشتن، پاسکیلسواری، بەپێ رۆشتنی خێرا و مەلەکردن لە هەفتەدا بۆ ماوەی 30 خولەک ئەنجام بدەن.

2- یارییە بەهێزەکان وەکوو هەڵگرتنی قورسایی، بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکان کە دەبنە هۆی سووتاندنی کالۆری و چەوریی و کۆنترۆڵکردنی کێش.

3- ئەو وەرزشانەی کە یارمەتیدەری حەوزن و زۆرجار پێشنیاز ئەکرێت ژنان ئەنجامی بدەن، بەڵام بۆ پیاوانیش باشە بەتایبەت کە پرۆستات و نەخۆشی شەکرە پانایی حەوز لاواز دەکەن.

وەرزش چۆن کاریگەری لە سەر شێرپەتجەی پرۆستات هەیە؟

دکتۆر جانسۆن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پرۆستات دەڵێت، تەنhا وەرزش گرنگ نیyە بەڵکو دابەزینی کێش گرنگە لەو بابەتەدا, چونکە قەڵەویی زۆرجار هۆکارە بۆ ئەوەی نەخۆشی پرۆستات درەنگتر دەرکەوێت.

هەمیشە هەوڵبدەن وەرزشکردنتان ئاسایی بێت و قورسی مەکەن لە خۆتان، هەروەها ئەو وەرزشەی کە ئەنجام دەدرێت چێژ بەخش بێت نەک بە ناچاری ئەنجام بدرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن