راپۆرت

ئەو یارییانەی لە مێژووی مۆندیالدا سیاسیی بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو یارییانەی لە مێژووی مۆندیالدا سیاسیی بوون
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد


هەموو ئەو کەسانەی لایەنگری تۆپی پێن چاویان بڕیوەتە یارییەکانی مۆندیالی قەتەر کە بڕیار وایە لە 15 نۆڤەمبەر دەستپێبکات.

لەم خولەی تۆپی پێی جیهانی، ئێران بەرامبەر بەریتانیا و ئەمەریکا دەوەستێتەوە، ئەم دوو وڵاتە لەماەی رابردوودا لەو وڵاتانە بوون کە رەخنەیان لە ئێران بەرامبەر دروستکرنی چەکی ئەتۆم و پیتاندنی یۆرانیۆم گرتووە و لە ئێستاشدا بەردەوام پشتیوانی یەکێتی ئەرووپایان کردووە لەئابلۆقەکانی سەر ئێران.

جیاواز لەم دوو یارییە، لەماوەی مۆندیالەکانی رابردوو 6 یاری لەنێوان وڵاتانی دیکە ئەنجامدراوە وبە یارییە سیاسیی و پڕ لەبەرکەوتنەکان ناسراوە.


"ئیتاڵیا، فەڕانسە" مۆندیالی 1938

لەمۆندیالی ساڵی 1938ی فەڕانسە، کە ساڵێک پێش جەنگی جیهانی دووهەم بەڕێوەچوو، ئیتاڵیا و فەڕانسە رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، لەو کاتەدا ئیتاڵیا لەژێر رکێفی مووسیلینی بوو، یاریزانان کە بەشێوازی فەرمیی دەبوا جلی شین لەبەر بکەن، بەڵام جلەکانیان گۆڕی بە رەش و لەگۆڕەپانی یارییەکەدا سڵاویی مووسیلینیان دایەوە، هەروەها یاریزانەکان هەواڵیان لە مووسیلینییەوە بۆ هاتبوو " یان یارییەکە دەبەنەوە یان دەمرن". 

ئیتاڵیا لەبەرامبەر فەڕانسە یارییەکەی بردەوە و لەیاریی کۆتاییشدا لەبەرامبەر مەجاریستان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بوون بە پاڵەوانی مۆندیال، لەدوای ئەو مۆندیالە لەبەر جەنگی جیهانی دووهەم یارییەکانی مۆندیال هەتاوەکوو ساڵی 1950  بەڕێوە نەچوو.


"ئەڵمانیای رۆژئاوا و رۆژهەڵات" مۆندیالی 1974

لەدوای جەنگی جیهانی دووهەم ئەڵمانیا بوو بە دوو بەش، بەشی رۆژئاوا و بەشی رۆژهەڵات، دیواری بەرلین لەنێوان دوو بەشەکەدا دروستکرا بوو. 

لە مۆندیالی 1974 کە لەئەڵمانیای رۆژئاوا بەڕێوەچوو، هەردوو بەشی ئەڵمانیا کە جیاکرابوونەوە لەو مۆندیالەدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یاریزانانی میوان کە لەهەموو روویەکەوە کارامەتر بوون بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئەو یارییەیان دۆڕاند. 

ئەگەرچی لەکۆتاییدا ئەڵمانیای رۆژئاوا بەرامبە هۆڵەندا یارییەکەی بردوەوە و بوو بە پاڵەوانی مۆندیالی ئەو ساڵە، بەڵام لە مۆندیالی 1990 هەردوو بەشی ئەڵمانیا یەکیان گرتەوە و پێکەوە بەشداری یارییەکانی مۆندیالی ئەو ساڵە بوون.


"ئەرجەنتین، هۆڵەندا" مۆندیالی 1978

مۆندیالی 1978 لە ئەرجەنتین بەڕێوەچوو، ئەرجەنتین لەو کاتەدا گەشتە فایناڵ و رووبەڕووی هۆڵەندا وەستایەوە، هۆڵەندا لەو کاتەدا هەوڵی زۆری دا مۆندیال لەو وڵاتە بەڕێوە بچێت و پێی خۆشنەبوو لەئەرجەنتین کە لەژێر سوڵتەی دیکتاتۆرییەت بوو مۆندیال بکرێت.

لەو مۆندیالە سیاسییەدا ئەرجەنتین براوە بوو، دواجار حکوومەتی دیکتاتۆری ئەو وڵاتە ئەو بردنەوەیە کردە هۆکارێک بۆ نمایشکردنی دەسەڵاتەکەی و بۆنەی تایبەتی پێ رێکخست.


" ئەرجەنتین، بەریتانیا" مۆندالی 1986

ئەرجەنتین لەساڵی 1982 هێرشی کردە سەر کۆمەڵە دوورگەیەکی بەریتانیا بەمەبەستی داگیرکردنی، ئەو شەڕە گیانی 650 ئەرجەنتینی و 255 سەربازی بەریتانی و سێ کەس لەدانیشوانی ئەو ناوچەیەی گرت.

چوار ساڵ دوای ئەو شەڕە، ئەرجەنتین و بەریتانیا لەمۆندیال بەرامبەر یەکتر وەستانەوە، نیوەی یەکەمی یارییەکە زۆر بە توندی و پڕ لەلێدان کۆتایی پێهات، لەکۆتایی یارییەکەش "مارادۆنا" توانی گۆڵێک لە بەریتانیا بکات و دواتر یاریزانانی بەریتانیاش توانیان گۆڵێک بۆ خۆیان تۆمار بکەن و یارییەکە بەیەکسانی کۆتایی پێهات.

لەدوای ئەو یارییە ئەرجەنتین لەئەڵمانیای بردەوە و بووە پاڵەوانی مۆندیالی ئەو ساڵە.


"ئەمەریکا، ئێران" مۆندیالی 1998

پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ئێران لەدوای کەوتنی حکوومەتی شای ئێران، و شۆڕشی ساڵی 1979 و بەدیلگرتنی کارمەندانی ئەمەریکی لەناو خاکی ئێران بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

لە یارییەکانی مۆندیالی ئەو ساڵە کە بەمیوانداری فەڕانسە بەڕێوەچوو، ئێران و ئەمەریکا رووبەڕووی یەکتر وەستانەوە، زۆربەی چاودێران ئەو یارییەیان بە سیاسیترین یاری مۆندیاڵی ئەو سەدەی ناو دەبرد، دواجار ئەمەریکا لەبەرامبەر ئێران یارییەکەی دۆڕاند.


"پۆرتەگال، ئەنگۆلا" مۆندیالی 2006

ئەنگۆلا پێش ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بێنێت، زیاتر لە 500 ساڵبوو لەژێر سوڵتەی پۆرتەگالدا بوو، ئەم دوو وڵاتە لەمۆندیالی 2006 رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یارییەکە لەکۆتاییدا بەقازانجی پورتەگال کۆتایی پێهات، پۆرتەگال لەریزبەندییەکەی خۆیدا لەبەرامبەر ئێران و مەکزیک یەکسان بوو و نەیتوانی بگاتە قۆناغی دواتر، بەڵام پۆرتەگال سەرکەوت بۆ قۆناغی دواتر.



ژ.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن