گشتی
رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، رۆژئاوا دەیەوێت حکوومەتەکەمان بڕووخێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خۆپیشاندانەکان لەئێران بەردەوامی هەیە و هەتاوەکوو ئێستاش حکوومەت وەڵامی بۆ ناڕەزایەتییەکان تەنها تووندووتیژیە. عەلی خامنەیی لەدوایین لێدوانی خۆی رایگەیاند، رۆژئاوا دەیەوێت حکوومەتی ئێران بڕووخێنێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت.
لەگەڵ ئاڵۆزیی و بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی لە ئێران، رابەری باڵای ئەو وڵاتە عەلی خامنەیی باسلەوە دەکات، وڵاتانی رۆژئاوا لەپشتی ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی ئێرانەوەن و دەیانەوێت وڵاتەکەیان بشێوێنن و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی بڕووخێنن، بەڵام ناتوانن ئەو کارە بکەن راشیگەیاند، رۆژئاوا دەبێت دەسەڵات لەچەند وڵاتێک بگۆڕێت و بڕووخێنێت تاوەکوو بگاتە ئێران.
عەلی خامنەیی باسی لەرێککەوتنی ئەتۆمیی ئێرانی کرد لەگەڵ وڵاتان و دەڵێت، دەیانەوێت ئێران ئەو رێککەوتنە واژۆ بکات بۆ ئەوەی رێگریی لەچالاکییە ئەتۆمییەکانمان بکرێت.
عەلی خامنەیی وتیشی، ئەوان بۆ گەیشتن بەم دەسەڵاتە قوربانیان داوە و بەئاسانی کۆڵ نادەن و رادەستی کەسی ناکەن و حکوومەتەکەیان دەپارێزن.
ژ.م