کوردستانی
سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی راپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991 پەیامێكی ئاراستەی گەلی كوردستان كرد و دەڵێت گەلی سەربەرزی كوردستان 29 ساڵ پێش ئێستا راپەڕی و تۆماری دەیان ساڵ دیكتاتۆریی تەعریب و تەبعیس و قڕكردن و داگیركاریی دوژمنی خوێنڕێژی پێچایەوە.
سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بە گەلی كوردستانی راگەیاندووە " لە رۆژێكی پیرۆزی وەكو ئەمڕۆ و لە دەروازەی سەوزی راپەڕینەوە، ئازادیی بەسەر ژێردەستەیی و گەردن بەسەر پەتی سێدارەو دایكی شەهید بەسەر كۆستدا، سەركەوت، بەم بۆنەوە پیرۆزبایی لە یەكە بە یەكەتان دەكەین، دەستی ماندوبوونی هەموتان دەگوشێن".
باس لەوەشكراوە "گرنگە نەوەكانی پێش راپەڕین و دوای راپەڕین، لەیادمان بێت كە راپەڕین، بەرهەمی خوێنی سەدان هەزار شەهید، بەرئەنجامی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ و لوتكەی سەركەوتنی سەدان داستانی پڕ قارەمانێتی و چەپكە گوڵی سكرتێری گشتیی كۆچكردوومان هەڤاڵ مام جەلال بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان".
ئەوەش خراوەتەڕوو "راپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١، یەكێكە لەنمونە هەرە بەرجەستەكانی شۆڕشی گەلەكەمان و سەركەوتنیشی، نیشانیداین كە هیچ قۆناغێكی نوێ، بەبێ پشتیوانیی تەواوی كۆمەڵانی خەڵك نایەتی دی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە ئەدەبیات و رەفتاری خۆی دا، چ لە شاخ و چ لە شار، لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا، تەنیا پشتی بەكۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بەستووە و دڵنیایە كاتێك خەڵك پشتیوانی بن، سەفینیش لە بن بێ، یەكێتییەكەمان، لە بن نایەت".