گشتی

نیۆیۆرک و سەنگافوورا دوو گرانترین شارەکانی جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیۆیۆرک و سەنگافوورا دوو گرانترین شارەکانی جیهان
مەودا میدا-
 

بەپێی دوایین راپۆرت کە لەسەر شارەکانی جیهان بۆ ساڵی 2022 کراوە، لەسەر ئاستی جیهان نیۆیۆرک و سەنگافوورا لە گرانترین شارەکانی جیهانن.



بەپێی راپۆرتێکی "ئەکۆنۆمیست" کە بۆ شارەکانی جیهان لەساڵی 2022 کراوە، یەکەمینجارە نیۆیۆرک بۆ گرانی لە ریزبەندییەکەدا یەکەم بێت. بەپێی راپۆرتەکە لەشارە گەورەکانی جیهان پێداویستییەکان نرخیان زۆر بەرزە بەجۆرێک لەساڵی 2022 دا لە %8.1 بەرزبووەتەوە.

شەڕ و ئاڵۆزی لە ئۆکراین و کاریگەری نەخۆشی کۆرۆنا هۆکارن بۆ بەزری نرخەکان، هەروەها قەیرانی ئابووری لە تورکیا و ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەش هۆکارن بۆ ئەوەی خەڵک لەو وڵاتانەدا بەسەختی بژین. 

لۆسانجلێس و سانفرانسییسکۆش لە رێزبەندی ئەو 10 شارەن کە ژیان تێیاندا قورسە و گرانی زۆرە.

راپرسییەکە بەپێی تێچووی کاڵاکان بە بەهای دۆلار لە 173 شاری جیهان ئەنجامدراوە.


ئەو 10 شارەی گرانترینەکانی جیهانن بریتین لە؛

نیۆیۆرک

سەنگافوورا

هۆنگکۆنگ

لۆسەنجلێس

زووریخ

ژنێڤ

سانفرانسییسکۆ

پاریس

سیدنی

کۆپنهاگن

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن