گشتی

تورکیا بۆردوومانی "حەسەکە، رەقە و حەلەب" لە رۆژئاوای کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بۆردوومانی "حەسەکە، رەقە و حەلەب" لە رۆژئاوای کوردستان دەکات
 مەودا میدیا -

تورکیا بۆردوومانی "حەسەکە، رەقە، حەلەب و ناوچەکەکانی دەورووبەری فڕۆکەخانەی "مەناق" کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان کرد.

لای خۆشیانەوە هێزەکای سوریای دیموکرات رایگەیاند، نزیکەی 70 ناوچە لەماوی 12 رۆژ لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە خاکی سوریا لە لایەن تۆپخانەکانی ئەو وڵاتەوە تۆپباران و لەلایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانەوە بوردوومان کراون.

لای خۆشیانەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوان دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش داوای لەو وڵاتانە کردووە کە هاوپەیمانیان لەگەڵ یەکیینەکانی پاراستنی گەل هەیە، پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ YPG کۆتایی پێبێنن.

لە 20 نۆڤەمبەرەوە، تورکیا دەستی کردووە بە ئۆپەراسیۆنێک بەناویی "پەنجە شمشێر" دژی YPG لە رۆژئاوای کوردستان بەناوی نەهێشتنی تیرۆر، ئەوەش لە کاتێکدایە  ئەو هێزەی تۆمەتبار کرد بە تەقینەوەکەی  ئەستەنبوڵ کە بووە هۆی کوشتنی 6   کەس، بەڵام YPG ئەو تۆەمەتانەی رەت کردەوە کەتورکیا دایە پاڵی.

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان