راپۆرت

رووسیا ناوبژیوانە... کشانەوەی هەسەدە بەرانبەر هێرش نەکردنی سوپای تورکیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووسیا ناوبژیوانە... کشانەوەی هەسەدە بەرانبەر هێرش نەکردنی سوپای تورکیا
مەودا میدیا- نەخشاو عەزیز

رووسیا بە چڕی کەوتووەتە ناوبژیوانیی هێزەکانی سوریای دیموکرات- هەسەدە و تورکیاوە و ئامانجی ئەوەیە شەڕ لەنێوانیان روونەدات، ئەوەش دەوترێت هەسەدە رازییە بە کشانەوەی هێزەکانی لە سنووری تورکیا، بەڵام ئەنقەرە هێشتا رازی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکان بەردەوامن.

رۆژی هەینی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، شاندی باڵای رووسیا بە سەرۆکایەتیی سێرگی فێرسێنین، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و سادات ئۆنال، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە بۆ گفتگۆکردن لەسەر پێشنیازێکی رووسیا و روونەدانی هێرشی زەمینی.

سەرچاوەیەک ئەوەی راگەیاندووە هەردوولا گفتوگۆ دەکەن لەسەر پرۆسەی سەربازیی تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، تورکەکان ئەوەیان راگەیاندووە ئامادەن لەگەڵ حکومەتی سوریا هاوئاهەنگی بکەن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

"هەسەدە" رازییە و "تورکیا" لێی دەکۆڵێتەوە
شاندی رووسیا ئەوەیان بە تورکەکان وتووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات بە چەکەکانیانەوە لە منبج، سەرێ کانی دەکشێنەوە و تەنها هێزەکانی ئاسایش دەمێننەوە و ئەو هێزەش دەبەسترێتەوە بە هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سوریاوە.

رووسەکان پێیانوایە ئەوە پێشنیازە چارەسەرێکی باشە بۆ ئەوەی هێرشی سەربازیی روونەدات و شەڕ لە ناوچەکە هەڵنەگیرسێت.

تورکیا هێشتا رازی نەبووە
شاندی رووسیا رایانگەیاندووە، هەسەدە بە پێشنیازەکە رازییە بەو مەرجەی سوپای تورکیا هێرشی سەربازی نەکاتە سەر ناوچەکانیان، بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی ئەلعەرەبییە و شەرقولئەوسەت شاندی تورکیا رەزامەندییان لەسەر ئەو پێشنیازەی رووسیا دەرنەبڕیوە و وتوویانە لێی دەکۆڵنەوە.

 شاندی تورکیا داوای ئەوەیان لە رووسیا کردووە کاتیان بدەنێ بۆ لێکؤڵینەوە لە پێشنیازی کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ناوچەکانی منبج، تەلڕەفعەت و سەرێ کانی و دوورکەوتنەوەیان لە سنوورەکانی باشووری تورکیا و دروستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان