ئابووری
دوایین لێدوان لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی دوورخستنەوەی بەشێک لە بانکەکان لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دراو له بانكی ناوه‌ندیدا بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە.
د.جه‌مال كۆچه‌ر، ئەندامی ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشکرادەکات و رایگەیاند "دوای ئه‌وه‌ی 42 بانك به‌شدارییان له زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دراو له بانكی ناوه‌ندیدا ده‌كرد، به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عیراق و له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره حه‌وت بانك له زیادكردنه‌كه دوورخرانه‌وه".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت بانكه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگی بانكی ناوه‌ندی عیراق و متمانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستا رێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلار به‌و 35 بانكه‌ی ماون تووندكراونه‌ته‌وه".
جه‌مال كۆچه‌ر روونیشیكرده‌وه "دابه‌زینی نرخی نه‌وت به بڕی 20 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك هۆكارێكی دیكه‌یه كه پاڵ به حكومه‌تی نوێ ده‌نێت جدی نه‌بێت له كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار له به‌رانبه‌ر دینار".
س.ر
س.ر