گشتی
بازاڕێک بۆ هاوسەرگیری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەساڵێکدا بۆ چەند جارێک کچانی پێگەیشتوو لە بولغارستان لە فێستیڤاڵێکدا بە ناویی "کالا دژی" لە پارکێک کە تایبەتە بە بازاڕی بووک بۆ دۆزینەوەی هاوسەر کۆدەبنەوە، لەو بازاڕەدا کوڕان و کچان یەکتر دەبینن و بە رەزامەندی هەردوولا هاوسەری داهاتووی خۆیان دەستنیشان دەکەن.

ئەم بازاڕە لە بەهار و هاویندا لە بۆنەیەکی تایبەت بە بولغارییەکان رێکدەخرێت.
کچەکان لە بنەماڵەی مامناوەندی کۆمەڵگەن و لە دوای دیاریکردنی هاوسەری داهاتوویان هەر لەو پارکەدا هاوسەرگیری دەکەن.
ئەو کوڕانەی کە دێنە بازاڕەکە، نزیکەی 7 هەزار دۆلار دەدەن بە کەسێک کە کچێکیان پێ بناسێنێت، بڕی پارەکە پەیوەستە بە تەمەن و جوانی و تایبەتمەندیی کچەکەوە و بە پێی مەرجەکان نرخەکەش دەگۆڕێت.
ئەو کوڕانەی کە دێنە بازاڕەکە، نزیکەی 7 هەزار دۆلار دەدەن بە کەسێک کە کچێکیان پێ بناسێنێت، بڕی پارەکە پەیوەستە بە تەمەن و جوانی و تایبەتمەندیی کچەکەوە و بە پێی مەرجەکان نرخەکەش دەگۆڕێت.
خەڵکی ناوچەکە "رۆمانی" رەسەنن و لەو مەسیحییانەن کە پەیوەندی پێش هاوسەرگیری لە نێوان کچ و کوڕ لایان قەدەغەیە. ئەوان لە دوای تەمەنی 15 ساڵی ناهێڵن کچەکانیان بخوێنن و هاوسەرگیرییان پێدەکەن.
ئەو کەسانەی لەم بازاڕەدان بەشێکییان ئەو کەسانەن پێشتر هاوسەرگیرییان کردووە و ئێستا جیابوونەتەوە و بەدوای هاسەری نوێی دەگەڕێن.
هەندێک لە کوڕەکان ئەمجۆرە لە هاوسەرگیرییان لا پەسەند نییە و دەڵێن بۆ دەبێت کچەکان بەمشێوازە هاوسەرگیرییە رازی بن و پارە بدەین، خۆ ئێمە ئاژەڵ ناکڕین، هەموومان مرۆڤین.
ژ.م