تەندروستی
دەروونناسان: سێ رێگە لە بەیانیاندا دڵخۆشی زیاددەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێبەجێکردنی چەند هەنگاوێک لە بەیانیاندا هۆکارە بۆ هەبوونی رۆژێکی خۆش و پڕ چالاکی، پسپۆڕان رێنماییمان دەکەن شەوان زوو بخەوین و بەیانیانیش زوو لە خەو هەستین.
دەروونناسان سێ رێنماییان خستووەتەڕوو کە هۆکارە بۆ زیادبوونی دڵخۆشی و ئاسوودەبوون لە کاتەکانی بەیانیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
1- پلانێک بۆ رۆژەکەت دابنێ، جێسیکا جاکسۆن، دەروونناس ئاماژە بەوەدەکات باشترین شت ئەوە هەموو بەیانییەک پلان بۆ تەواوی رۆژەکەت دابنێیت.
2- بەیانیان خۆت لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بەدووربگرە، چونکە دەروونناسان دەڵێن "سەیرکردنی مۆبایلێکی زیرەک یان کۆمپیوتەر راستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان مێشک سەرقاڵدەکات و تووشی فشاری دەروونیت دەکات".
3- بەردەوام هەوڵبدە بەیانیان دڵخۆش و لێو بەخەندە بیت، وەک دەروونناسان ئاماژەی پێدەکەن ئەو دڵخۆشییە هۆکارە بۆ ئەوەی سەرجەم رۆژەکەت ئەرێنی بێت.
س.ر