تەندروستی

کامانەن ئەو خواردنانەی هەستی برسییەتی کەمدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامانەن ئەو خواردنانەی هەستی برسییەتی کەمدەکەنەوە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

زۆرە کەس بە تایبەت ژنان بەردەوام بەدوای ئەوەدان کێشی خۆیان کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی جەستەیەکی رێک و تەندروستییان هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پەنا دەبەنە بەر رێکاری زۆر، رێکارەکان هەندێکجار سوودی هەیە و هەندێکجاریش بێسوودە.

بەپێی راپۆرتە جیهانییەکان لەسەر بابەتی تەندروستی چەند خواردبێک یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەست بە تێری بکەین و خواردنی کەمتر بخۆین، خواردنی شۆفان ئەو هەستەت لادروست دەکات کە وابزنی تێری، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، ماددە ریشاڵییەکانی تێدایە، ئەوەش وادەکات کێشی جەستە کەمبێتەوە.

گوێز یەکێکە لەو خواردنانەی زۆر زوو تێرت دەکات، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، چەوری تەندروستی تێدایە، توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە خواردنی گوێز یارمەتی تەمەن درێژی دەدات، هەروەها سەوزەی تازە خواردنی بەسوودە و باشترین هەڵبژاردنە بۆ تێری بەتایبەت لەگەڵ خواردن و لەسەر سفرەدا بێت.

خواردنی ماسی بە تایبەت ماسی سەلەمۆن، ماسی سەلەمون دەوڵەمەندە بە چەوری ئۆمێگا ٣، خواردنی ماسی بە تایبەت سەلەمون یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانبوون و گەشەی زیاتری قژ هەروەها واتلێدەکات هەست بە تێری بکەیت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب