تەندروستی
لەم سەرمایەدا چی بخۆین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕانی خۆراک بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە لەگەڵ گۆڕینی وەرزەکان، بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باشمان هەبێت، خواردنەکانیش بگۆڕیین بەتایبەت لەوەرزی زستان و پایزدا بەهۆی سەرماوە جەستەی مرۆڤ زیاتر پێویستی بە پاراستنە.
خواردنی سەوزەوات و میوە گرنگە بكرێتە ژەمی سەرەكی، چونكە هەر یەك لە ڤیتامین D، B6،B12 لە میوە و سەوزەواتدا هەیە.
لەم دوو وەرزەدا جەستە و پێست زیاتر وشكبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت هەر بۆیە پێویستت بە ڤیتامین دەبێت.
لەگەڵ خواردنی سەوزە و میوەکان، خواردنە گەرمەکانی وەک ترخێنە، گەنمە کوتاو و شێڵم زۆر بەسودن.
لەم دوو وەرزەدا جەستە و پێست زیاتر وشكبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت هەر بۆیە پێویستت بە ڤیتامین دەبێت.
لەگەڵ خواردنی سەوزە و میوەکان، خواردنە گەرمەکانی وەک ترخێنە، گەنمە کوتاو و شێڵم زۆر بەسودن.
ئەو سەوزە و میوەانەی زیاتر بخورێن کە بریتیین لە بیبەری سەوز، سێوی سەوز، تەڕەپیاز، مەعدەنوس، كەرەوز، پرتەقاڵ و لالنگی و چەندین میوە و سەوزەواتی تری بەسوود، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە وەرزش بکرێت بەتایبەت وەرزشی راكردنی بەیانیان، چونكە گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ حەوزەكانی لاتەنیشتی مرۆڤ و بۆری هەناسەدان چالاكتر دەكاتەوە.
ژ.م