تەندروستی

بۆچی گرنگە لە بەیانیاندا هێلکە بخۆین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی گرنگە لە بەیانیاندا هێلکە بخۆین؟
مەودا میدیا-

هێلکە یەکێکه لەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و چەندین ڤیتامین و مادەی دیکە، کە سوودی گرنگیان هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت ئەگەر لە ژەمی بەیانیاندا دوو هێلکەی کوڵاو بخورێت.

خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا وزەیەکی باشتر بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا رێگری دەکات لە چرچبوونی پێست و هەڵوەرینێ قژ.

هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بۆریەکانی خوێن کەمدەکاتەوە و یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەشدەدات و کاریگەرییە لاوەکییەکانی دووگیانی کەمدەکاتەوە.

هێلکە لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسکەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە مادەی کالسیۆم، هەروەها بەرگریی لەش بەهێزدەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە و مێشک بەهێزدەکات.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب