کوردستانی

لە هەولێر 10 جار دەستدرێژی كراوەتەسەر كچێكی 4 ساڵ

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر 10 جار دەستدرێژی كراوەتەسەر كچێكی 4 ساڵ
مەودا میدیا-

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات لە لایەن زڕخاڵێكیەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر كچەكەی بە هاوكاری زڕدایكێكی منداڵە.

روپاك ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك باسی لەوە  كردووە " لە لایەن باوكی منداڵەكەوە ئاگاداركرامەوە کەوا دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری سۆران دەست درێژی سێکسی کراوەتە سەر کچەکەی له‌ لایه‌ن زڕ خاڵیەوه‌ به‌ هاوكاری زڕدایكی منداله‌كه‌".

ئەوەشی خستوەتەڕوو " دوای زیاتر له‌ ساڵێك ئینجا زانیویه‌تی ئه‌م تاوانه‌ به‌رانبه‌ر كچه‌ بچوكه‌كه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ له‌ لایه‌ن برای ژنه‌كه‌یه‌وه‌، سه‌رتا منداڵه‌كه‌ ترسێنراوه‌ به‌وه‌ی گه‌ر بێت و به‌ باو‌كی بڵێت ئه‌وه‌ دایكی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌دات و تۆقاندویه‌تی بۆیه‌ له‌ ترسی گیانی خۆی منداڵه‌كه‌ هیچی نه‌دركاندوه‌ تا باوكی له‌ خێزانه‌كه‌ی جیابووەته‌وه‌".

ئەوەشی باسكردووە "لە مانگی ئاداری ئەمساڵ دادگای هەولێر بڕیاریداوە بە زیندانی کردنی تەنها پێنج ساڵی بکەری ئەم تاوانە، هاوکاریكه‌ری تاوانباره‌كه‌ کە زڕدایکی منداڵە چوار ساڵانەکەیە ئازاد کردووە، له‌ كاتێكدا به‌پی یاساكان بێت ده‌بێت تاوانبار زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر بچه‌سپێت" .

ئێستا (ل.ر) كچه‌ بێ تاوانه‌كه‌ی سۆران پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تایه‌ و له‌ حاڵ و گوزه‌رانێكی ده‌روونی زۆر ناخۆش دایه‌ و به‌پێی ئه‌نجامی پزیشكه‌كان بێت ئه‌م كچه‌ زیاتر له‌ 10 جار ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر و شوێنه‌واری ده‌ستدرێژیه‌كه‌ به‌سه‌ر جسته‌یه‌وه‌ دیاره‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان