تەندروستی

بۆچی نابێت خواردنەوە گازییەکان بخۆین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی نابێت خواردنەوە گازییەکان بخۆین؟
مەودا میدیا-


لەزۆربەی وڵاتان خواردنە گازییەکان بۆ خوار 18 ساڵ قەدەغەیە و نابێت بیخۆنەوە بەتایبەت بۆ منداڵان، چونکە زیان بە ئێسک و بەشێک لەئەندامانی جەستە دەگەیەنێت و وەک پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن، ئارەزووی خواردنیش کەمدەکاتەوە.
خواردنەوە گازییەکان بەتایبەت بۆ منداڵان زیانی هەیە و پسپۆڕان ئاماژە هۆشداری دەدەنە دایکان و باوکان تا دەتوانن منداڵەکانیان لەو خواردنەوانە بەدوور بگرن.

بەشێکی ئەو زیانانە بریتین لە؛ 

- خواردنە گازییەکان کاریگەری لەسەر ددانەکان دادەنێنن و دەبنە هۆی کلۆربوونیان.

- هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی کەمخەویی لەمنداڵدا و کەمی ئاسن لە لەشییدا، چونکە ماددەی کافایینی تێدایە.

- رێگری لەگەشەی ئێسک و ئەگەری شکاویی یان درز لە ئێسکدا، چونکە خواردنەوە گازییەکان گۆگردی تێدایە و ڕێگرە لە هەڵمژینی کانزاکان.

- کەمکردنەوەی حەزی منداڵەکە بۆ خواردن و خواردنەوەکانی دیکە و ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی، بەدخۆراکی لە منداڵەکەدا.

- خواردنە گازییەکان کێشی مرۆڤ زیاد دەکەن و دەبنە هۆی قەڵەویی و ئەوەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بەتایبەت نەخۆشی شکرە.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب