تەندروستی

کامانەن ئەو میوانەی پێویستە لەکاتی دووگیانییدا بخورێن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامانەن ئەو میوانەی پێویستە لەکاتی دووگیانییدا بخورێن؟
مەودا میدیا-

 
سەردەمی دووگیانی یەکێک لەو قۆناغانەیە زۆر قورس و هەستیارە و لەهەمانکاتیشدا چێژ بەخشە، بەڵام کامانەن ئەو میوانەی پێویستە لەو کاتەدا بخورێت. خواردنی میوەی تازە وا دەکات دایک و کۆرپەلە تەندروست بن، چونکە پڕە لە ڤیتامین و ماددەکانی دیکە.


ئەو میوانەی پێویستە بخورێن؛ 

هەڵووژە، پڕە لە ڤیتامیینەکانی A ، C و E، ئاسن، کە دەتوانێت رێگر بێت لە کەمخوێنی و باشترکردنی ئێسکەکان و گەشەی منداڵ.

پرتەقاڵ، پڕە لە ڤیتامیین C و ئاو، ئەم میوەیە خواردنی بەسوودە و دەتوانێت ئاسن زیاتر بگەیەنێت بە جەستەی دایکی دووگیان.

عەنبە، پڕە لە ڤیتامیین A وC، خواردنەوەی یەک پەرداخ شەربەتی عەنبە پڕە لە ڤیتامین C 

هەرمێ، بۆ تەندروستی دڵی دایکی دووگیان و کۆرپەلەش زۆر باشە.

هەنار، پڕە لە ڤیتامیینەکانی K، کەلسیۆم، ئاسن و پرۆتیین، وزە بەخشە، بۆ دروستبوونی ئێسک بەسوودە.

ئەڤۆگادۆ، پڕە لە ڤیتامیین C، E، K و چەوری بەسوود، خواردنی ئەڤۆگادۆ دەتوانێت رێگر بێت لە ئازاری قاچ لەکاتی دووگیانییدا.

مۆز، پڕە لە ڤیتامیین C و ڤیتامیینەکانی دیکە. 

ترێ، سێو، میوەی وشککراو بەشێکن لەو میوانەی کە پێویستە لەسەردەمی دووگیانیدا بخورێت بۆ تەندروستی دایک و کۆرپەلە بەسوودن.

 
لەسەردەمی دووگیانییدا پێویستە چەنێک میوە بخورێت؟
باشتر وایە لەماوەی شەو و رۆژێکدا پێنج جار میوە بخورێت لەگەڵ خواردنی سەوزە.
 

ئەو میوانەی پێویستە نەخورێن کامانەن؟
پێشنیازێکی وها نییە کە هیچ جۆرە میوەیەک نەخۆرێت، بەڵام زۆرخواردنی میوە زیانی هەیە و هەوڵبدرێت ئەو میوانەی شەکرییان زۆرە کەمتر بخورێن، بە نمونە میوە وشککراوەکان، شەربەتی میوە،نەخورێن باشترە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب