راپۆرت

ملیاردێرەکانی جیهان کەی و لە چ تەمەنێکەوە دەستییان بە ئێشکردن کردووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ملیاردێرەکانی جیهان کەی و لە چ تەمەنێکەوە دەستییان بە ئێشکردن کردووە؟
مەودا میدیا-
 

زۆربەی ملیاردێرەکانی جیهان لەسەدەی بیستەمەوە دەستییان داوەتە کارکردن و گەیشتوون بەو سامانەی ئێستا هەیانە.

هەندێکیشیان لەدەیەی دووهەم و سێهەمەوە لە سەردەمی گەنجیدا لە سەد ترلیۆن تێپەڕیون بە نمونە بیل گەیتس، مارک زاکربێرگ و ئەلان ماسک.

ئەلان ماسک لەتەمەنی 24 ساڵییدا کۆمپانیای zip 2 ی دامەزراند و لەدوای 4 ساڵ دووهەمین پرۆژەی خۆی بە ناویی x.com کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ paypal .

ئەمانە کەسانێکی کەمن و بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن کە لە تەمەنێکی کەمەوە بوونە خاوەن سامانێکی زۆر، زۆربەی ملیاردەرە جیهانییەکان لە تەمەنی 35 ساڵی بۆ سەرەوە دەستییان پێکردووە.

بەپێی راپۆرتێکی ساڵی 2018 ی زانکۆی نۆرس، ئەو کەسانەی دامەزرێنەری کاری باشن بۆ ئەوەی بگەنە سامانێکی زۆر تەمەنییان لەسەرووی 35 ساڵەوە بووە و ئەوانەش زیاتر سەرکەوتوترن.

بەپێی راپۆرتەکانی ئەمریکا دەرباەری کار لە ساڵی 2015 دەرکەوتووە کە %55 ی ئەو کارانەی لە نێوان 6 بۆ 10 ساڵ لەلایەن دامەزرێنەران بە تەمەنی 36 ساڵ دامەزراوە لەکاتێکدایە بۆ گەنجەکان ئەو رێژەیە %4.8 بووە.

 
لێرەدا دەتوانین بڵێن ئەو تەمەنەی کە ملیاردێرەکانی جیهان تێیدا دەستییان بەکار کردووە بریتییە لە؛ 

بیل گەیتس 19 ساڵ

مارک زاکێربێرگ 19 ساڵ

دێبی فیڵدز 20 ساڵ

واڵت سیزنی 21 ساڵ

ئێستیڤ جابز 21 ساڵ

جێف بزووس 30 ساڵ 

ئەیلان ماسک 24 ساڵ

چاڵز شواب 34 ساڵ

ئۆپێرا وینفێری 32 ساڵ

ئێستی لۆدێر 38 ساڵ

هێنری فورد 39 ساڵ


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد