تەندروستی

چۆن نیگەرانی و قەلەقی لەخۆمان دوورخەینەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن نیگەرانی و قەلەقی لەخۆمان دوورخەینەوە؟
مەودا میدیا-


هەندێکجار ئەو فشارە دەروونییانەی لە ژیاندا رووبەڕوومان دەبێتەوە، نیگەران و بێتاقەتمان دەکەن و دەبنە هۆی دواکەوتنی کاروبارەکانمان و ژیان لەلامان قورستر دەبێت. چیبکەین بۆ ئەوەی دوور کەوینەوە لە دڵەڕاوکێ و ئەو فشارە دەروونیانەی ئازارمان دەدەن؟
نیگەرانی کاتێک دروست دەبێت کە بیرکردنەوەی ئێمە گیرۆدەی بابەتێکە و مێشکمان سەرقاڵ دەکات، هەر بۆیە لەبری قەلەکی باشترە بەدوای رێگاچارە بگەڕێین. 


ئەگەر نیگەران و بێتاقەت بووین، با هۆکارێکی باشمان هەبێت بۆ بێتاقەتییەکە، پسپۆڕی دەروونی ئێدوارد هاوۆڵ دەڵێت، کێشەکە ئەوەیە گرفتەکەی ئێوە ئەو شتە نییە کە زۆر نیگەرانیین، بەڵکو ئەوەیە نازانن چۆن رووبەڕووی بوەستنەوە.
پێشنیاز دەکات کاغەزێک بێنن و بیکەن بە سێ بەشەوە، لە بەشێکییدا هەموو نیگەرانییەکان بنووسە، لە بەشی دووهەمدا خراپترین حاڵەتەکان بنووسە کە لەوانەیە بێتە سەر رێگات، لەبەشی سێهەمدا چەند چارەسەرێک بنووسە و دواتر بزانە کامەیان رێگاچارەیە ئەوەیان ئەنجام بدە.
کێشەکانتان گەورە مەکەن، هەندێک شت هەیە لە ژیاندا روو دەدەن و وا هەست دەکەین ناتوانیین کۆنترۆڵییان بکەین، وەک دەرکردن لە کارەکەمان، بەڵام لە خۆتان بپرسن ئایا ئەو بابەتە شایەنی ئەوەیە خۆمانی بۆ نیگەران بکەین؟
قەبووڵکردنی ئەوەی روودەدات لە ژیاندا ئەوەندەش قورس نییە، تەنها پێویستە لەسەری رابێین.

 
هەمیشە بەشترین سیناریۆ بهێنە بەرچاوت،هەموو کاتێک کە بیر لە چارەسەری کێشەیەک دەکەیتەوە وا بیر بکەوە کە چارەسەر دەبێت و گەیشتن پێی ئاسانە.

 کارەکانتان مەخەنە داهاتوو، ئەگەر راهاتوون لەسەر ئەوەی کارەکانتان بخەنە دواوە ئەوە زیاتر رووبەڕووی قەلەقیتان دەکاتەوە، باشتر وایە کارێک کە پێویستە ئەمڕۆ ئەنجامی بدەن، ئەمڕۆ ئەنجامی بدەن و مەیخەنە رۆژێکی دیکە.

هەموو کات هاندەری خۆتان بن، هەندێکجار بۆ رزگاربوون لە نیگەرانییەکان، هاندەری خۆتان بن، هەندێکجار خۆمان خراپترین دوژمنی خۆمانین.وەک چۆن دڵنەوایی هاوڕێکەتان ئەدەنەوە بۆ خۆشتان وا بن.

کارێکی باشتر بۆخۆتان ئەنجامبدەن، با هەمیشە چالاکییەکتان هەبێت کە دڵخۆشتان دەکات، کەمتر برلای تەلەفزیۆنەوە دانیشن و کاتەکانتان با لەدەرەوە و لەناو خەڵکدا تێپەڕێت باشترە. 

زووتر لەکاتی خۆی بخەون، هەمیشە زوو بخەون، بەتایبەت ئەگەر نیگەرانن و مێشکتان مەشخوڵە دەبێتە هۆی کەمخەویی، هەر بۆیە باشترە زووتر بخەون بۆ ئەوەی دەروونتان یارام بێتەوە.

خۆتان بخەنە پێکەنینەوە، هەوڵبدەن بەردەوام کارێک بکەن کە پێبکەنن وەک سەیرکردنی فیلمی کۆمێدی یان هەر بابەتێکی دیکە، بۆ ئەوەی دوورکەونەوە لە بێتاقەتی و نیگەرانی.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب