گشتی

چۆن خۆمان لە بۆنی پیاز رزگاربکەین دوای خواردنی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن خۆمان لە بۆنی پیاز رزگاربکەین دوای خواردنی؟
مەودا میدیا-

زۆر کەس ئارەزووی خواردنی پیاز دەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی دوای خواردنی بۆنی دەم ناخۆش دەکات و دەبێتە هۆی بێزارکردنی کەسانی بەرانبەر، بۆیە زۆر کەس خۆی لە خواردنی دەپارێزێت، بۆ رزگاربوون لە بۆنی پیاز دوای خواردنی چەند رێگەیەک هەیە دەتوانرێت بگیرێتە بەر.

دوای خواردنی پیاز پێویستە نێوانی ددانەکان بە باشی پاکبکرێنەوە و ددانەکانت بە باشی بشۆرێت، هەروەها شۆردنی زمان گرنگە، چونکە زمان بەرپرسە لە 80-90%ی میکرۆبەکانی ناو دەم.

خواردنی لیمۆ و قارچک و گێزەر دوای خواردنی پیاز بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت، خواردنی چای سەوزیش یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی بۆنی پیاز و بۆنی هەناسە خۆشتردەکات.

بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی بادەمی شیرین، یان زەیتی زەیتون، لەگەڵ دڵۆپێک زەیتی نەعنا لەکاتی شۆردنی ددانەکان لەدوای خواردنی پیاز یان هەرکاتێکی دیکە بێت بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.

دەتوانرێت پێش خواردنی پیاز 1 بۆ 2 کەوچکی چێشت سرکەی سێو بکرێتە پەرداخێک ئاوەوە و بخورێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا باشەکان و رێگری دەکات لە بۆنی ناخۆشی دەم.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن