راپۆرت
کەریم کابان.. مێژووی قۆناغێکی گورانیی کوردی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هونەرمەند کەریم کابان ساڵی 1927 لە گەڕەکی شێخانی سلێمانی لەدایکبووە، زیاتر لە نیو سەدە کاری هونەری ئەنجامداوە و یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کاری کردووە، ھەر بە منداڵی ناردوویانەتە حوجرە و لەوێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەکەیان تەواو ئایینی بووە.
لەو ئێزگەیەی کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای سلێمانی دایان نابوو لە ساڵی 1941 یەکەمین گۆرانی وتووە، لەساڵی 1945 لە بەغدا دەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەر ادیۆی بەغدا، ھەر لەم ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کە بریتی بوو لە 8 گۆرانی.
مامۆستا کەریم کابان لە ژیانیدا تووشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بووە، ھەر بە گەنجی ماوەیەك لە باشووری عیراق ژیانی بەڕێکردووە و بەرھەمەکانی لە رادیۆی دەنگی عیراق پەخشکردووە. بەڵگە فیلمێك بە ناوی "تەمەن" لەسەر ژیانی کەریم کابان دروستکراوە.
مامۆستا کەریم کابان ماوەیەک بەهۆی نەخۆشییەوە لە کاری هونەری دوورکەوتەوە.
هونەرمەند کەریم کابان سەرلەبەیانى چوارشەممە 30ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2015 لە ماڵەکەی خۆیدا تووشی رووداوێك بوو و بەهۆیەوە رانی راستی دەشکێت و هەر لە پاش نیوەڕۆی ئەو رۆژەدا نەشتەرگەری بۆ رانی ئەنجامدرا و باری تەندروستى ماوەیەك جێگیر بوو، بەڵام دوای 14 رۆژ لە نەخۆشخانەی سلێمانی لە رۆژی پێنچشەمە رێکەوتی 4ی 1ی 2016 کۆچی دواییکرد.
هونەرمەند کەریم کابان هاوسەرگیری کردبوو و باوکی سێ کوڕو سێ کچە.
مامۆستا کریم کەمترین کاری هونەری هەیە، بەڵام کارە هونەرییەکانی کە تۆماری کردووە جێگای خۆی لەناو هەوادارانی کردووەتەوە.
هونەرمەند تەنها 20 گۆرانی تۆمار کردووە لەوانە؛
یاران وەسیەتم
نزیکتر لە گوڵ
بێ وەفاییم کرد
خەنەبەندان
دڵی گیرۆدە
پرسیار
کاڵێ
شيمی شەوان
تەمەن
چۆن خۆشم ویستی
خونچە
دوور وڵات
هاوار لێ
یار جوانێ
ژ.م
ژ.م