تەندروستی

بۆچی گرنگە رازیانە بخورێت و سوودەکانی چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی گرنگە رازیانە بخورێت و سوودەکانی چین؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

رازیانە یەکێک لەو بەهاراتانەیە کە لە خواردن و هەندێکجار وەک دەرمان بەکار دێت، وەک پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن سوودەکانی زۆرە، هەندێک لە سوودەکانی بریتین لە:

1- هاوکارە بۆ باشتر هەرسکردنی خۆراک لەرێگەی خاوکردنەوەی ماسولکەکانی کۆئەندامی هەرس، هاندانی رشتنی زەرداوی جگەر و زراو و زیاترکردنی سوڕی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس .

2- یارمەتی نەهێشتنی ئازار ناوسک لەگەڵ rێگری کردن لە قەبزی و ئاوسانی سک و دڵەکزێ دەدات.

3- ئازاری سەوەفان بە تایبەت لە ئەژنۆدا کەمدەکاتەوە و رێگرە لە رەقبوونی جومگەکان .

4- رێگرە لە گرژبوونی کۆڵۆن و چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکانی کۆڵۆن.

5- هۆکارە بۆ لەناوبردنی کرمی ریخۆڵە.

6- ئاستی شەکرە لە جەستەدا کۆنترۆڵدەکات.

7- خواردنی رازیانە بۆ خانمان سوودی زیاترە و لە کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە رۆڵی هەیە و دەیانپارێزێت لە کیسی هێلکەدان و زیادکردنی بڕی شیر لە خانمانی شیردەر.

8- یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات و مرۆڤ لە نەخۆشییەکانی دڵ دەپارێزێت.

9- بەسوودە بۆ سووتانی چەوری و چالاککردنی کۆئەندامی هەرس .

10- بەرگریی جەستە لە بەراnبەر نەخۆشییەکان زیاد دەکات بەتایبەت لە وەرزی سەرما.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب