عارف قوربانی
رێكکه‌وتنی سێقۆڵی (ترس) و لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
هه‌ر كه‌سێك وه‌كو چاودێرێك له هه‌ڵوێست و سیناریۆكانی نزیك 10 ساڵی رابردووی توركیا به‌رانبه‌ر رۆژئاوای كوردستان بڕوانێت، تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بێت له‌وه‌ی توركیا له‌م 10 ساڵه‌دا چه‌ند گۆڕانێكی گه‌وره له هه‌ڵوێسته‌كانی روویداوه. ئه‌و توركیایه‌ی ئێستا به درۆن فه‌رمانده‌كانی په‌یه‌ده ده‌كاته ئامانج، ده‌یه‌وێت له‌شكركێشی بكاته سه‌ر رۆژئاوا، كۆبانێ مووشه‌كباران ده‌كات، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا ده‌به‌ستێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ سنووری وڵاته‌كه‌ی، پێشتر خۆی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م كارانه‌ی كردووه. ساڵانێك په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌ك هه‌ر ئاسایی، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی هه‌واڵگری له‌نێوان توركیا و په‌یه‌ده هه‌بوو، له هه‌ستیارترین چركه‌ساتی شه‌ڕی داعش و مه‌ترسیی كه‌وتنی كۆبانێ، توركیا ده‌رگای كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ پاراستنی كۆبانێ.
ده‌بێت بزانین چی شتێك روویدا، یاخود چی به‌رانبه‌ر به توركیا كراوه تاوەکو به‌و جۆره هه‌ڵوێسته‌كانی پێچه‌وانه ببنه‌وه؟ له‌م دوو نێوه‌نده‌دا راسته له ناوخۆی توركیا پرۆسه‌ی ئاشتی به بنبه‌ست گه‌یشت و شه‌ڕ له‌نێوان توركیا و په‌كه‌كه ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونه كه په‌یه‌ده رۆژئاوای كوردستانی نه‌خسته خزمه‌تی په‌كه‌كه‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ دژ به توركیا، سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بۆ توركیا ناوچه‌ی ئارام بوون، ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی هاوپه‌یمانان و ئه‌مەریكا ده‌یانبه‌خشییه هێزه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده بۆ شه‌ڕی داعش، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه په‌یه‌ده گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی پێ پڕچه‌ك كردبێت دژ به توركیا. ته‌نانه‌ت ئه‌و چه‌كانه‌ی له شكانی داعشیشدا ده‌ستیان ده‌كه‌وت، نه‌دراون به په‌كه‌كه.
ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاتانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به وردی چاودێریی رۆژئاوا ده‌كه‌ن و هیچ وڵاتێكیان گومانی له‌سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بۆ دروست نه‌بووه. ئه‌مەریكاش زیاتر له هه‌موو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه هاوكاریی په‌یه‌ده‌ی كردووه و قورساییه‌كی زۆری هه‌واڵگریی له‌و ناوچانه‌یه و هیچ لۆمهیهكی په‌یه‌ده‌یان نه‌كردووه به‌وه‌ی توانای دژ به توركیا به‌كار بردبێت. بگره زۆرجار بۆ موراعاتی توركیا سازشیان به په‌یه‌ده كردووه. به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی په‌یه‌ده به خوێن له داعش پاراستبوونی، یان به خوێن و قوربانییه‌كی زۆر له ده‌ستی داعش رزگاری كردبوون، په‌یه‌ده له‌سه‌ر داوای ئه‌مەریكا لێیان كشاوه‌ته‌وه. ناوچه‌یه‌كی فراوانی سنووریی بۆ توركیا چۆڵكران.
به‌شێك له ناوچه ستراتیژییه‌كانیش به ره‌زامه‌ندیی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كان له ده‌ستی په‌یه‌ده ده‌رهێندران و خرانه ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و گرووپانه‌ی نزیك توركیا، كه هاوشێوه‌ی داعشن. ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان و ته‌نانه‌ت هه‌سه‌ده‌ش، ئه‌مانه‌یان ته‌نها بۆ ره‌زامه‌ندیی توركیا كردووه، به‌ڵام توركیا هه‌ر پێداگریی زیاتر ده‌كات.
رۆژئاواییه‌كان خۆیان خستووەته به‌رده‌م پابهندێتییهكی ئه‌خلاقییه‌وه به‌رانبه‌ر به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، له‌بری جیهان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن. هه‌موویان ده‌زانن تاكه هێزێك له‌و ناوچه‌یه رووبه‌ڕووی داعش بووبێته‌وه كورده‌كان بوون، ده‌شزانن لاوازبوونی رۆڵ و پێگه‌ی كورد یه‌كسانه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش. له‌وانه‌ش روونتر ده‌زانن كه نه ئه‌و جوگرافیایه‌ی به‌ده‌ست كورده‌كانه‌وه‌یه و نه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هیچ مه‌ترسییه‌كیان بۆ توركیا دروست نه‌كردووه. بۆیه له هه‌ندێک ئاستدا نیگه‌رانییه‌كانی توركیایان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، نه‌ك هه‌ر به پێدانی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی، به مه‌شق و راهێنان و پێدانی زانیاری و هه‌ماهه‌نگیی مه‌یدانی كه‌وتوونه‌ته پشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه و به‌رده‌وامن له پشتیوانییه‌كانیان بۆ رۆژئاوای كوردستان.
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ناوچه‌یه به خه‌ڵك و به جوگرافیاكه‌یه‌وه مه‌ترسی نه‌بن بۆ توركیا، ئه‌ی بۆچی توركیا به‌و ئه‌ندازه‌یه سه‌نگه‌ری لێ‌گرتوون؟ به‌تایبه‌تیش كه خه‌ریكه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا ده‌بێته هۆكار بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و دۆست و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی؟ هیچ گومان له‌وه‌دا نییه به‌شێكی هۆكاری هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا په‌یوه‌ندیی به‌و (گرێ)یه‌ی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه به‌رانبه‌ر به كورد، دژی هه‌ر باڵاكردنێكی كوردن له هه‌ر كوێیه‌ك بێت؛ به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو هۆكاره‌كه نییه، به‌شێكی گرنگی كێشه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ رۆژئاوای كوردستان په‌یوه‌ندیی به تایبه‌تمه‌ندیی رۆڵ و پێگه‌ی توركیاوه هه‌یه له ناوچه‌كه، كه ئێستا وای ده‌بینێت به‌هۆی جوگرافیای رۆژئاوای كوردستانه‌وه ئه‌و سه‌نگه‌ی پێشووتری نه‌ماوه.
به درێژایی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی توركیا تاوەکو هاتنی داعش، یه‌كێك له فاكته‌ره‌كانی رۆڵ و پێگه‌ی توركیا، ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی جیهانی رۆژئاوا بووه له ناوچه‌كه. ئه‌مەریكا و ئه‌وروپا و دواتریش ناتۆ، خۆیان ئاماده‌یی كردارییان له ناوچه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو توركیا رۆڵی ئه‌وانی بینیووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌نگی كه‌نداوه‌وه ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كان هاتنه ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت بۆ عیراق، به‌ڵام هاوشێوه‌ی هاتنیان نه‌بوو دوای ده‌ركه‌وتنی داعش. هه‌ردوو حاڵه‌تی هاتنی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كان، له‌سه‌ر حسابی لاوازبوونی رۆڵ و پێگه‌ی توركیا بووه. هه‌ر بۆیه هیچ جارێك توركیا خۆشحاڵ نه‌بوو به هاتنیان و بگره هێنده‌ی پێی كرابێت هه‌وڵیداوه رێگه له ئاماده‌یی مه‌یدانییان بگرێت، چونكه ده‌زانێت بوونی ئه‌وان له ناوچه‌كه هه‌ژموونی توركیا به‌سه‌ر ناوچه‌كه لاواز ده‌كات.
له‌دوای كه‌وتنی سه‌دام، توركیا ئومێدی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیبوو ئێران پاشه‌كشه به ئه‌مەریكا ده‌كات، خۆشحاڵ بوو به‌وه‌ی ده‌یبینی هه‌ژموونی ئێران رۆژ له‌دوای رۆژ سنووری مانه‌وه‌ی ئه‌مەریكا له ناوچه‌كه به‌ر ته‌سك ده‌كاته‌وه، چونكه بۆ توركیا هاوكێشه‌كه وه‌كو تای ته‌رازوو وایه، تا رۆڵ و پێگه و ئامادەیی راسته‌وخۆی ئه‌مەریكا و ناتۆ لاواز بێت، سه‌نگ و كێشی توركیا بۆ رۆژئاوا بایه‌خدارتر ده‌بێت؛ به‌ڵام هاتنی داعش و لێكه‌وته‌كانی باری توركیای قورستركرد، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كان هێزیان برده ئه‌و جوگرافیایه‌ی له رۆژئاوای كوردستان كه‌وتبووه ده‌ستی هه‌سه‌ده‌وه. له‌و كاته‌وه ئامانجی توركیا قه‌ناعه‌تپێهێنانی ئه‌مریكا و ناتۆیه بۆ كشانه‌وه‌یان له‌و جوگرافیایه. سه‌ره‌تا به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی توركیا، داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد هێز و گرووپه‌كانی ناو ئۆپۆزیسیۆنی سوریا كه سه‌ر به توركیان بچنه ئه‌و ناوچانه. ئه‌مه‌ی بۆ نه‌چووه سه‌ر، پاشان ده‌یویست به پاساوی ناوچه‌ی ئارامه‌وه هێزی توركیا بچێته ئه‌ودیووی سنوور و خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كه‌وتبووه سه‌ر به له‌شكركێشی هه‌موو ناوچه‌كه بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه. نه ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كان و ته‌نانه‌ت نه ئێران و رووسیاش كه به‌شێكی سه‌ره‌كیی كێشه‌كانی سوریان، به‌وه رازی نه‌بوون و توركیایان نا‌ئومێد كرد.
ئێستا و دوای نائومێدبوونی له‌و سیناریۆیانه‌ی هه‌یبوون، تازه‌ترین هه‌وڵی توركیا ئه‌وه‌یه سوپای سوریا بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه. بێگومان ره‌خساندنی هه‌لومه‌رج بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریا له‌سه‌ر حسابی ئه‌وه ده‌بێت كه هێزی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كان له‌وێ نه‌مێنن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بهرەیەكی دروستكردووه كه هه‌ریه‌ك له ئێران و سوریا و رووسیا پشتگیریی ده‌كه‌ن. ئه‌و رێككه‌وتنه سێقۆڵییه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی هه‌ر سێ وڵاتی توركیا، رووسیا و سوریا (ترس) بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (كورد) له‌و ناوچه‌یه دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه تاكه رێككه‌وتنێك بێت له مێژوودا لێكه‌وته‌كانی به به‌رژه‌وه‌ندیی (پیلانلێگێڕدراو) بكه‌ونه‌وه، چونكه سیناریۆی رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌مەریكا و ناتۆ روونه ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته رووكهشهكه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كورده له‌سه‌ر جوگرافیاكه‌ی، به‌ڵام ئه‌سڵی مه‌قسه‌د، ده‌ركردنی ئه‌مەریكا و هاوپهیمانهكانه.
ستراتیژی تازه‌ی ئه‌مریكا و ناتۆش دوای باڵاكردنهوهی رووسیا، مانه‌وه‌یانه له‌م ناوچه‌یه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش واده‌كات ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌دوای دڵنیاییدا بگه‌ڕێن، بۆ ئێستا باشوور و رۆژئاوای كوردستان جێ متمانه‌ترین ناوچه‌ی پێویستی ئه‌م قۆناغه تازه‌یه‌ن. بۆیه رێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و رووسیا و سوریا، نه‌ك نابێته مه‌ترسی، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی باشتر بۆ كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌ڵام دواجار پێویستیی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه بۆ كورد، به‌ستراوه به ئاماده‌یی كورد خۆیه‌وه.
خ.غ