تەندروستی
شەکر بۆچی باشە بخورێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
زۆرجار باسلە زیانەکانی شەکر دەکرێت و دەوترێت پێویستە کەمبخورێت یان هەر نەخورێت، لە راپۆرتێکیدا، گۆڤاری "ئیلی" ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت، شه‌كر ژەمێکی باشی خواردنە بۆ مێشک و یارمەتی گەشە و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکی و تەرکیز دەدات.
لە راپۆرتەکەدا هاتوە، هەر کاتێک هەستت بە بێ هێزی و نەمانی تەرکیز کرد ئەوا دەتوانی کوپێک شەربەتی شیرین، مێوژ، هەنجیر یان کشمیش بخۆیت، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی مێشک بە رێژەی پێویست شەکر وەربگرێت و جەستە له بێهێزی رزگاری بێت.
هەر به پێی بلاَوكراوه‌كه هه‌ندێک زه‌یت هەیە کە وزه‌ی پێویست ده‌دات به مێشک به‌تایبه‌تی ئه‌و زه‌یتانه‌ی بڕێكی باش ڤیتامین CH ی تێدایه، چونكه خانه‌كانی مێشک ده‌پارێزێت.
ژ.م