عیراقی
وەزارەتی بازرگانیی عیراق لە هەفتەی داهاتوودا ماسی، مریشک و شیر دەخاتە بازاڕەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی چەند ماددەیەکی خۆراکی و رێگریکردن لە گرانفرۆشی، وەزارەتی بازرگانی عیراق کۆمپانیای ماددە خۆراکییەکانی عیراقی راسپاردووە بەوەی چەند ماددەیەکی خۆراکی بخاتە بازاڕەوە و لیژنەکانیشییان چاودێری نرخی کاڵا و شتەومەکی ناو بازاڕ بکەن.
میدیا عیراقییەکان رایانگەیاند "وەزارەتی بازرگانی عیراق بەنیازە بۆ رێگری لە گرانفرۆشی چەند بەشە خۆراکێک لەبازاڕ زیاد بکات بۆ ئەوەی فشار لەسەر هاوڵاتییان دروست نەبێت و چاودێریی لیژنەکانی بازرگانیش چڕتر بکرێتەوە".
ئەم بڕیارانە لەدوای ئەوە دێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی سەرپەرەشتی کارەکان و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی پێکهێناوە تاکوو رێگری بکەن لە بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکانی ناو بازاڕ بەتایبەت لەدوای ناجێگیرنەبوونی بەهای دۆلار.
لە ئێستادا ئەو خۆراکانەی پاڵپشتی دەکرێن و دەخرێنە ناو بازاڕ ماسی، مریشک و شیرە.
ژ.م