عیراقی

بانکی ناوەندی عیراق؛ رۆژانە ئەوان دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانکی ناوەندی عیراق؛ رۆژانە ئەوان دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشن
مەودا میدیا-

 
بانکی ناوەندی رەتیکردەوە کە دۆلار بە هاوڵاتییان نافرۆشێت و لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، رۆژانە خەڵک بە مەبەستی جیاواز سەردانییان دەکەن و ئەوان دۆلارییان بە نرخی پێشوو پێدەفرۆشن.


لەدوای بڵابوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە بانکی ناوەندی دۆلار بە هاوڵاتییان نافرۆشێت، بانکی ناوەندی عیراق لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو هەواڵە راست نییە و رەتیکردەوە کە نەختینەی دۆلاری بە هاوڵاتییان سنووردار کرد بێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوان رۆژانە دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشن و فرۆشەکەشییان زیاتر بەمەبەستی گەشتوگوزار و بۆ خوێندن و چارەسەری تەندروستییە لە دەرەوەی وڵات.

راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی لە کاتێکدایە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عیراقی بەردەوام بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ لە بازاڕدا هەر 100 دۆلار بە 164 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکراوە.

  
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان