عیراقی

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رەتی دەکاتەوە بڕە پارەی بەشە خۆراک لە سەر خەڵک زیاد کرابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رەتی دەکاتەوە  بڕە پارەی بەشە خۆراک لە سەر خەڵک زیاد کرابێت
مەودا میدیا-
 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بڕە پارەی بەشەخۆراک لەسەر هاوڵاتییان زیاد کرابێت، دەشڵێت، بڕەکە وەک رابردوو 500 دینارە و بریکارەکان 750 دینار لە هاوڵاتیی وەردەگرن.


لەماوەی رابردوودا قسە لەسەر ئەوە کرابوو کە بۆ لەمەوبەدوا هەر هاوڵاتییەک پێویستە هەزار دینار بدارت بە بریکارەکان لەبەرامبەر ئەو خۆراکەی وەریدەگرن، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاند، ئەوە تەنها دەنگۆیە و ئەو بڕە پارەیەی هاوڵاتییان پێویستە بە بریکارەکانی بدەن 750 دینارە و هیچ بڕیارێک بۆ زیادکردنی نییە.

لە ئێستادا ئەو سەبەتە خۆراکەی بەخەڵک دەدرێت بریتیین لە "شەکر، نۆک، نیسک، دۆشا، زەیت و برنج"، دابەشکردنی خۆراک هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و تا ئێستا دوا نەکەوتووە.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان