تەندروستی

سەرما و تەزین لە لەشدا بۆچی دروست دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرما و تەزین لە لەشدا بۆچی دروست دەبێت؟
مەودا میدیا-

 
سەرما و تەزین لە لەشدا وەک پسپۆڕان ئاماژەی پێدەکەن هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە و زۆرن ئەو کەسانە کە هەستی پێدەکەن، هەر بۆیە لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی وەهادا پێویستە چارەسەری پزیشکی وەربگیرێت و سەردانی پزیشک بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت هۆکارەکانی چیین.

هەندێک هۆکار هەیە کە پزیشکانی پسپۆڕ و تایبەت بەو بابەتە باسی دەکەن کە بریتییە لە: 

 - بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان دەبێتە ھۆی ھەست کردن بە سەرما وەک کاریگەریەکی لاوەکی دەرمانەکە کە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەکار دێن.

- خواردنەوە کحولییەکان، لەوانەیە لە پێشدا ھەستی گەرم کردنەوە ببەخشێت، بەڵام لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆی کشانی مولولەکانی خوێن لەژێر پێستدا، خوێن لە مێشکەوەو لە سەنتەرەوە زیاتر دێت بۆ پەلەکان ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش بە گشتی.

 - کەم خوێنی، بەتایبەتی لە دەست و قاچ دا، ئەویش بە ھۆی کەمی خرۆکە سورەکانەوە کە دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ بەشەکانی لەش.
 
 - نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی گورچیلە و پەستانی خوێن کاری گورچیلەکان تێکدەدەن و دەبنە ھۆی کۆبونەوەی پاشەڕۆ لە لەشدا کە ئەمەش دەبێتە ھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەش.

- کەم ئیش کردنی غودەی دەرەقی، کاتێک کە ھۆرمۆنی تایروکسین کەم دەڕێژرێت ئەمە دەبێتە ھۆی ھەستیاری بەرامبەر سەرما لەگەڵیدا ئازاری جومگەکان، قەبزی، وشک بونەوەی پێست، کێشی زیادەیان توش بێت.

- نەخۆشی خوێنبەرەکانی پەلەکان، لەکاتێکدا دەبێت خوێنبەرەکان لە پەلەکاندا دەگیرێن یاخود ھەودەکەن، ئەمە زیاتر لە یەک قاچ دا روئەدات واتە ھەست بە ساردی و سڕی و بێھێزی دەکەیت لە لایەکدا و لاکەی تری پلەی گەرماکەی ئاسایی دەبێت.

 - ھەڵامەت، بەھۆی ڤایرۆسەوە توشمان دەبێت، کاریگەری ھەیە لەسەر ھەمو لەش وەکو لوتتەڕبون و قورگ ئێشە وکۆکە سەرئێشە و ئازاری ماسولکە ھەست کردن بە تا و بە لەرزیش.

 - کەمی ڤیتامیینەکان بەتایبەت ڤیتامین B

 - کەمی ماددەی ئاسن لە لەشدا.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە