تەندروستی
پۆلیسی هەرێم: بەبێ بەرانبەر پشکنینی باوکایەتی دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم تاقیگەی بایۆلۆژی DNA یان هەیە و پشکنینی باوکایەتی (paternity test) دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەکانی تاوانی هەرێم تاقیگەی بایۆلۆژی DNA یان هەیە و پشکنینی باوکایەتی (paternity test) دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی شوباتی 2023 تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پشکنینی DNAەوە لە رایگەیاند "ئەم خزمەتگوزارییە خۆڕاییە و لە وێبسایتی وەزارەتی ناوخۆ لە بەشی خزمەت بڵاوکراوەتەوە و دەتوانین لەسەر داوای دادگاکان پشکنین بۆ کەیسەکان بکەین. "
رونیشیکردەوە "ھیچ تاقیگەیەکی دیکە بۆی نییە ئەم پشکنینانە بکات و نوێترین ئامێری پشکنینی DNAمان هەیە كە بە ستانداردی نێودەوڵەتی کار دەکات، کارمەندی پسپۆڕ و خاوەن بڕوانامە کارەکان بەڕێوە دەبەن".
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەر پرسی کوڕ و باوکەکەی هەڵەبجە وروژا و کۆمەڵێک قسەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە بۆچی لە هەرێم سەنتەرێکی حکومی DNA بوونی نییە و پۆلیسی هەرێمیش دەڵێت چەندین ناسنامەی رووفاتی ئەنفالکراومان بەم شێوەیە دۆزیوەتەوە.