کوردستانی
پردی شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەوداپرێس-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە پردی شەقامی مەولەوی لە شاری سلێمانی لەسەر بوودجەی پارێزگای سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە.
لەو بارەیەوە ئەندازیار نیاز حەسەن، ئەندامی لیژنەی شوێنەواری سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: پردەكە یەكێكە لە شوێنە دیارەكانی شاری سلێمانی و دەكەوێتە سەنتەری شارەوە و بەهۆی كۆنی و مێژووی دروستكردنەكەیەوە سیمایەكی ناشارستانی بەو ناوچەیە بەخشیووە، لەماوەی رابردووشدا لیژنەكەیان پێشنیار بۆ هەریەك لە قائیمقام و پارێزگاری سلێمانی كردپردەكە لەسەر شێوازێكی تەلارسازی كۆنی سلێمانی نۆژەنبكرێتەوە و دیزاینی و شێوازی نۆژەنكردنەوەیان خستەبەردەست هەریەك لە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگار و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی, خۆشبەختانە هەردوولا رەزامەندیان نیشانداوە پردەكە نۆژەن بكرێتەوە.
ئەندازیار نیاز حەسەن وتیشی: دیزاینی نۆژەنكردنەوەكە تەواو بووە و پردی شەقامی مەولەوی لەسەر بوودجەی پارێزگای سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە، لە دیزاینەكەشدا رەچاوی كلتور و كەلەپوری سلێمانی كراوە و لەسەر شێوازێكی كەلەپوری كۆنی سلێمانی پردەكە نۆژەندەكرێتەوە.
لە بارەی كاتی نۆژەنكردنەوەی پردەكە ئەندامەكەی لیژنەی شوێنەواری سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەكە كارەكانی خۆی تەواو كردووە و ئەوەی ماوەتەوە دابینكردنی بڕی پێویستی پارەیە بۆ نۆژەنكردنەوەكە و دواتر دەست دەكرێت بە كاركردن لە پردەكەدا.
پردەكە دەكەوێتە ناوەراستی شەقامی مەولەوی و نزیك ناوبازاڕی شاری سلێمانی , پردەكە لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردووەوە دروست كراوە و یەكێكە لە شوێنە دیار و بەناوبانگەكانی سلێمانی، بەشی ژێرەوەی پردەكە تایبەتە بە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی پەلەوەر و بەشی سەرەوەشی شوێنی كاسبكاران و بازاڕو چەندین دوكان لەخۆدەگرێت.