عیراقی

لەمەودوا بلیتی گەشتە ئاسمانییەکان بە دیناری عیراقی دەفرۆشرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەمەودوا بلیتی گەشتە ئاسمانییەکان بە دیناری عیراقی دەفرۆشرێت
مەودا میدیا -
 
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی بڕیاریداوە دۆلار بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی مامەڵە پێوە بکات و فرۆشتنی بلیتی گەشتە ئاسمانییەکانی بە دیناری عیراقی بێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2023 کاروان یاروەیس، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند "دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانیی عیراقییەدا، رایگەیاند کە ئیتر فرۆشتنی بلیتی گەشتەکانمان بە دیناری عیراقی دەبێت و بە پێی ئەو نرخەیش کە بانکی ناوەندی عیراق دایناوە، ئەم بڕیارەش هەموو گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عیراق دەگرێتەوە".
 
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی باسی لەوەش کردووە "پێشتر بە نوسراوی فەرمی داوامان لە هێڵی ئاسمانیی عیراقی کردووە کە بلیتەکانی گەشتکردن بە نرخی بانکی ناوەندی عیراقیبن و  کاتەکانی گەشتکردن و خزمەتگوزارییەکان لەسەر ئەو نرخە رێکبخرێتەوە ".
 
ئەم بڕیارەی نوێیەی هێڵی ئاسمانی عیراق لە کاتێکدایە ماوەی رابردوو هاوڵاتییان گلەیی و گازندەی زۆریان هەبوو سەبارەت بە بلیتەکانی گەشتکردن کە نرخەکانی زۆرە بەرامبەر بە دیناری عیراقی و هێڵی ئاسمانی عیراقیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە بڕیارەکەیان فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
 
 ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان