کوردستانی
گەشکردن لەم خوێندکارانە قەدەغەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە شاری کەرکوک کارگێڕی هەموو خوێندنگەکانی خوێندنی کوردیی شارەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە گەشتکردنی خوێندکاران بۆ دەرەوەی شاری کەرکوک قەدەغەیە و رێگەپێنەدراوە.
ئەمڕۆ شەممە 25ی شوباتی 2023 شێرزاد رەشید کاکە، بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە پەروەردەی کەرکوک رایگەیاند "کارگێڕی هەموو خوێندنگە کوردییەکانی شارەکەمان ئاگادار کردووەتەوە کە هیچ جۆرە گەشتێک بۆ خوێندکاران رێکنەخەن کە بکەوێتە دەرەوەی سنووری شاری کەرکوکەوە لەبەر ئەوەی قەدەغەیە و رێگەپێنەدراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "داواکارین کارگێڕییەکان هیچ داوایەک بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ ئەنجامدانی گەشتی دەرەوەی شار پێشکەش نەکەن و جەختیش دەکەینەوە گەر هەر خوێندنگەیەک ئەو کارە بکات رێوشوێنی یایسایی توند لە بەرانبەری دەگیرێتەبەر".
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشداوە "دایکان و باوکان ئاگاداری خوێندکارەکانتانبن و رێگە نەدەن لەگەڵ هیچ گرووپ و رێکخراوێکدا تەنانەت رۆژانی هەینی و شەممەش گەشت بۆ منداڵەکانتان رێکبخەن، چونکە هەر کارەساتێکی نەخوازراو رووبدات ئێمە لێی بەرپرس نابین وەک پەروەردەی خوێندنی کوردی".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



