عیراقی

بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاددەکرێت
مەودا میدیا-

 بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و کەرەستەی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایدەگەیەنێت سەبەتەی خۆراکی ئامادەکراو بۆ رەمەزان ئامادەیه.

لەمیا هاشم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و کەرەستەی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "سەبەتەی خۆراکی ئامادەکراو بۆ مانگی رەمەزان ئامادەیه و پێنج رۆژ پێش دەستپێکردنی رەمەزان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەشەخۆراکی رەمەزان هەمان ئەو کەرستانەی خۆراکە کە مانگانە دابەش دەکرێن، بەڵام پێشنیاز هەیە هێلکە و مریشکی بۆ زیاد بکرێت و چاوەڕوانی رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان