عیراقی

پەرلەمانتارێک: ناجێگیری بەهای دۆلار ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی بۆ پەرلەمانی عیراق دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێک:  ناجێگیری بەهای دۆلار ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی بۆ پەرلەمانی عیراق دواخست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەهۆی گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار و ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان هاتنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 بۆ پەرلەمان دواکەوتووە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو لە مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران بودجە بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام دۆخی سیاسی ئەوکات وایکرد ناردنی بودجە دوابکەوێت بۆ ساڵی 2023 بەهۆی ناجێگیری بەهای دۆلار و ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان دووبارە ناردنی بودجە دواکەوت".

روونیشیکردەوە "بەهۆی گۆڕانکاری لە بەهای دۆلاردا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە تائیف سامی، وەزیری دارایی کرد کە دووبارە پێداچوونەوە بە پرۆژە یاساکەدا بکات و بەهای 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار جێگیربکات، ئەمەش وایکرد ناردنی بودجە دوابکەوێت، هەروەها هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکبکەوێت سەبارەت بە پرسە سیاسییەکان".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی "نەناردن و پەسەندنەکردنی بودجەی نابێتە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە لە عیراق، چونکە پرۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک کە لە پەرلەمان پەسەندکرا کاری پێدەکرێت و رێگە بە حکومەت دەدات کاربەڕێکەربێت و بودجە دابینبکات".

گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بەردەوامە لەبارەی بودجە و کێشەکانی نێوانیان، بەپێی وتەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی سەرەتایی کراوە لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2023ی عیراقدا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان