عیراقی

داشکاندن لە هێڵی ئاسمانی عیراقیدا کرا بۆ خانەنشینان

مەودا میدیا - سلێمانی |


داشکاندن لە هێڵی ئاسمانی عیراقیدا کرا بۆ خانەنشینان
مەودا میدیا -
 
وەزارەتی گواستنەوە عیراق رایدەگەیەنێت هەر خانەنشین و خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەرێگەی هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە گەشت بکات ئەوا بە رێژەی %25 و %50 داشکاندنی بۆ دەکرێت.
 
ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2023 وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند "هێڵی ئاسمانی عیراقی پابەندە بە بڕیاری داشکاندن بۆ هەر خانەنشینێک بە رێژەی %25 لە نرخی بلیتی چوون و هاتن، بەڵام بەو مەرجەی کە تەنها جارێک گەشتبکات لە ساڵێکدا".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەکە توشبووانی شێرپەنجەش دەگرێتەوە کە رێژەکەی بۆ ئەم چینە %90 بۆ نرخی بلیتی چوون و هاتن و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیش %50 داشکاندن دەیانگرێتەوە گەر بە هێڵی ئاسمانی عیراقی گەشتبکەن".
 
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە "هەر تەرمێکی عیراقی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەهێندرێتەوە بۆ ناو عیراق، هێڵەکەمان بە بێ بەرانبەر ئەو گواستنەوەیە دەگرێتە ئەستۆی خۆی".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان