عیراقی
وەزیری دارایی عیراق بڕیارێکی لەسەر بەهای دۆلار دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای سەردانکردنی هەردوو بانکی ناوەندی رافیدەین و رەشید لە لایەن وەزیری دارایی عیراقەوە چەند رێنماییەکی بۆ کەمکردنەوەی گرفتەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕی دراو دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی شوباتی 2023 تهیف سامی وهزیری دارایی عیراق سەردانی هەریەک لە بانکی ناوەندی رافیدەین و رەشید کرد و رایگەیاند "بۆ کەمردنەوەی دواکەوتن لە پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دۆلار و بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، پێویستیە چەند نوسینگەیەکی زیاتری مۆڵەتداری دراو لە بەغدا و پارێزگەکانی دیکەی عیراق زیادبکرێن ".
ئەوەشی خستەڕوو "مەبەست لەم زیادکردنەی نوسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو کەمکردنەوەی ئەو فشارەیە کە لەسەر نوسینگەکانی دیکە هەن و زۆربەی هاوڵاتییان روویان تێدەکەن کە دۆلار بە بەهای بانکی ناوەندی بەردەستدەخەن ".
ر.ع