عیراقی
جیۆلۆجیستێکی عیراقی: رۆژی هەشتی مانگی داهاتوو بوومەلەرزە روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
جیۆلۆجیستێکی عیراقی رایدەگەیەنێت کە بە پێی لێکدانەوە فیزیاییەکان، رۆژی هەشتی مانگی ئازار بوومەلەرزە روودەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی شوباتی 2023 ساڵح محەمەد عەوەز، جیۆلۆجیست رایگەیاند "ئەگەری روودانی بوومەلەرزە هەیە بەپێی لێکدانەوە فیزیاییەکان و رۆژی روودانەکەش دەبێت هەشتی ئازار بێت و بە پێی پێشبینییەکان زیانی کەمتر دەبێت بەراورد بە بوومەلەرزەکەی شەشی شوبات کە لە تورکیا و سوریا روویاندا ".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی جوڵانی پلێتی تەکتۆنی ئەنادۆڵەوە، ئەو بەشە زۆر لاواز و مەترسیدارە بۆیە رۆژی هەشتی ئازار دەچێتەوە هەمان پێگەی کە لە رۆژی شەشی شوباتدا هەیبووە بۆیە لەو رۆژەدا ئەگەری بوومەلەرزە زۆرە و زیانەکانی کەمتر دەبن بەهۆی دووری مەودای هەسارەکانی زوهرە و موشتەری و مەریخەوە ".
ر.ع
ر.ع