عیراقی

عیراق ساڵی رابردوو بایی چەند نەوتی فرۆشتووە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق ساڵی رابردوو بایی چەند نەوتی فرۆشتووە؟
مەودا میدیا -
 
 کۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە بازاڕکردنی نەوت رایدەگەیەنێت کە داهاتی نەوتی هەناردەکراو بۆ ساڵی 2022زیاتربووە لە پێنج ملیار دۆلار.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە ی1ی ئازاری 2023 کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند "بڕی بەرهەمە نەوتییە هەناردەکراوەکان لە ساڵی 2022دا 9 ملیۆن و 213 هەزار و 173 بەرمیل بووە کە بەهاکەی 5 ملیار و 3 ترلیۆن و 144 هەزار و 571 دۆلار بووە، ئەو سووتەمەنیانەشی کە هەناردە کراون چوار جۆربوون نەوت و بەنزینی سروشتی و گۆگرد و رۆنی سووتەمەنی بووە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "لە ساڵی 2022دا بڕی نەفتای هەناردەکراو یەک ملیۆن و 258 هەزار و 519 تۆن بووە کە بەها داراییەکەی 903 ملیۆن و 506 هەزار و 587 دۆلاربووە، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کە نەوتی رەش 7 ملیۆن و 627 هەزار و 179 تۆن بە بەهای دارایی 4 ملیار و 7 ترلیۆن و 30 هەزار و 269 دۆلارە ".
 
ئەمە لە کاتێکدایە عیراق دووەم گەورەترین سەرچاوەی نەوتە لە ئۆپیک و کەمی پاڵاوگەکانی عیراق و کۆنبوونیان، هۆکارە بۆ ئەوەی وەرگیراوەکانی نەوت لە وڵاتانی جیهانەوە هاوردە بکرێت.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان