عیراقی
بانکی ناوەندی: لەمەودوا دوو ملیۆن دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بانکی ناوەندی عیراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار رێکارێکی نوێی گرتەبەر و بڕیاری دا فرۆشی نەقدی بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراوەکان زیاد بکات بۆ دوو ملیۆن دۆلار هەفتانە .
بە پێی نوسراوێکی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی ئازاری 2023ی بانکی ناوەندی عیراق کە ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆری دراوی کردووە هاتووە "بڕیاردراوە کە هەفتانە فرۆشی دۆلار بەنەقد بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوەکان زیادبکەن و بڕی ئەو زیادکردنەش بۆ هەر هەفتەیەک بگاتە دوو ملیۆن دۆلار ".
بانکی ناوەندی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "دەمانەوێت بەهای دۆلار سەقامگیر بکەین و ئەم هەنگاوەش بۆ ئەو مەبەستەیە، ئەو دۆلارەی کە بە نەقد هەفتانە دەفرۆشرێت بە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆری A زیاد دەکرێت و بڕەکەشی بۆ هەفتەیەک دەگاتە دوو ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی ".
بەپێی ئەم نوسراوەی کە لە خوارەوە دانراوە، کۆمپانیاکان دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
ر.ع
ر.ع