عیراقی
وەزارەتی ناوخۆ: یاریکردن بە نرخی شتومەک پێنج ساڵ زیندانی بەدواوەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت کە چاودێری سەرجەم کاڵا و شمەکەکانی ناو بازاڕەکان دەکەین و هەر کەس و شوێنێک نرخ بەرزبکاتەوە دەستگیر دەکرێت و سزای دارایش دەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی 3ی ئازاری 2023 عەمید حسێن ئەلتەمیمی، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی تاوان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند "بەڕێوەبەرایەتییەکەمان کار بە یاسای پاراستنی بەکاربەر دەکات، بۆیە هەر کەسێک دەستکاری نرخ بکات و بەرزی بکاتەوە بە پێی یاساکە سزا دەدرێت کە لە نێوان 250 هەزار بۆ 15 ملیۆن دیناردا دەبێت. ".
ئەوەشی خستەڕوو "دادگا دەتوانێت تاوەکو پێنج ساڵ سزای زیندانیکردن بسەپێنێت بەسەر ئەو کەسەی کە نرخی شمەک بەرزدەکاتەوە، تەنها ئەمساڵیش زیاتر لە 250 دۆسیەی هاوشێوە بوونیان هەبووە و رەوانەی دادگا کراون ".
ر.ع
ر.ع