عیراقی

چوار بەرپرسی حکومەتی عیراق سزادەدەرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار بەرپرسی حکومەتی عیراق سزادەدەرێن
مەودا میدیا-

دەستەی دەستپاکی عیراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ چوار بەرپرسی حکومەتەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەرکرد.

ئەمڕۆ شەممە 4ی ئاداری 2023 فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکان لە دەستەی دەستپاکی عیراق رایگەیاند "بەهۆی دەرکەوتنی بەڵگەی نوێ کە ئاماژە بە تێوەگلانی ژمارەیەک بەرپرسی پێشووی حکومەتی عیراق دەکات لە دزینی پارەکانی سپاردنەکانی باج، دادگای دووی کەرخی تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ چوار بەرپرسی حکومەتی پێشووی عیراق دەرکرد".

ئەو بەرپرسانە بەپێی مادەی 316ی یاسای سزادانەکان فەرمانی دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ماڵ و موڵکیان بۆ دەرچووە، ئەوانیش  پێکهاتوون لە، ئەحمەد نەجاتی، سکرتێری تایبەتیی مستەفا کازمی، سەرک وەزیرانی پێشووی عیراق، موشترەق عەباس، راوێژکاری مستەفا کازمی، عەلی عەللاوی، وەزیری پێشووی دارایی عیراق و رائید جۆحی، بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان