عیراقی

عیراق بڕیارێکی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکانەوە دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق بڕیارێکی لەبارەی خواردنەوە کحولییەکانەوە دەرکرد
مەودا میدیا -
 
دەستەی گشتی گومرگی عیراق رایدەگەیەنێت کە لەمەودا هاوردەکردنی سەرجەم جۆرەکانی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەیە و رێنمایی دراوەتە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان.
 
ئەمڕۆ شەممە 4ی ئازاری 2023 فەرمانگەی میدیا و پەیوەندییەکانی ده‌سته‌ی گشتیی گومرگی عیراق رایگەیاند "رێنەمایمان داوەتە سەرجەم ناوچە و بنکەکانی گومرگ لە دەروازە سنورییەکان سەبارەت بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرێکی خواردنەوە کحولییەکان ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "پشت بەست بە بنەمای یاسای داهاتەکانی شارەوانی ژمارە (1)ی ساڵی 2023 دەکراوە کە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی ژمارە (4708)ی ساڵی 2023 بڵاوکراوەتەوە ".

لەسەر ئەم پرسەش میسال ئالوسی، سیاسیەتمەدار و پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی خواردنەوەی کحولی رایگەیاند " حزبەکانی سەر بە ئێران دەیانەوێت بەغدا بکەن بە وڵاتێکی ئیسلامی  و بۆچوونی لایەنە توندڕەوەکان بەسەر عیراقییەکاندا بسەپێنن و بڕیارەکەشی بە "زۆر مەترسیدار" وەسفکرد ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان